$باکووری کوردستان$
- سوپای تورک لە سنووری #ئامەد#، بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی ئۆپەراسیۆنێکی نوێی دەستپیکردو بە فڕۆکە و هاوەن بۆردوومان دەکات.[3]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئاگر لە کێڵگەیەکی نەوتی کەوتەوە لە تاران، لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا 10 کرێکار گیانیان لە دەستدا، کە شەشیان کوردن و خەڵی شاری #ئیلام#ی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن.[4]
$باشووری کوردستان$
- ڕایان دیلۆن، وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شەڕی پێشمەرگه و هێزە عیراقییەکان وەستاوە و ئەوان هەوڵی نێوەندگیری نێوان #هەولێر# و بەغدا دەدەن.[1]
- ئێران بڕیاریدا بەفەرمی مەرزی #پەروێزخان# بەڕووی هەرێمی کوردستاندا بکاتەوە کە زیاتر لە 10 ڕۆژە داخراوە.[1]
- حکومەتی عیراق داوای ڕادەستکردنەوەوی سەرجەم چەک و تەقەمەنی و کەلوپەرلی سەربازیی لەهێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکانی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.[1]
- ئێوارەی ئەمڕۆ نوسینگەی #حەیدەر عەبادی#، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، عەبادی فەرمانی کردووە بە ڕاگرتنی جموجۆڵی سەربازیی بۆ ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوو.[1]
- بەرپرسی پەیوەندییەکانی #وەزارەتی پێشمەرگە# ڕایدەگەیەنێت، وەزارەتەکەیان پێشوازی لە بڕیارەکەی حەیدەر عەبادی بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی دەکات.[1]
- کەناڵی ئافاقی عەرەبی چەند وێنەیەکی بەرپرسانی پارتی و حەشدی شەعبیی بڵاوکردەوە کە بە وتەی کەناڵەکە ئەمڕۆ هەردوولا ڕێککەوتوون لەسەر ئەوەی سنوورەکان بۆ ساڵی 2003 بگەڕێتەوە.[1]
- لە هەولێر شەشەم ماراسۆنی نێودەوڵەتی بەڕێوەچوو.[1]
- وەزارەتی بەرگری کەنەدا یارمەتی و کۆمەکە سەربازییەکانی بۆ عێراق بەشێوەیەکی کاتی هەڵپەسارد، بەهۆی ئەو ڕووبەڕووبوونەوە چەکدارییەی لە نێوان هێزەکانی عێراق و پێشمەرگەوە ڕوویاندا.[2]