$ژیاننامە$
نووری کەریم ئەحمەد، لە #01-01-1947# لە سلێمانی، گەڕەکی شێخان -#مەڵکەندی# لە شەوێکی زستانی بەفر و کڕیوەدا لەگەڵ کلوی بەفرەکاندا لەدایکبووە و لەنێو خێزانێکی خوێندەوار و لەڕووی داراییەوە مامناوەند گەورەبووە.
دەرچوی خانەی پێگەیاندنی مامۆستایان -#سلێمانی# 1967-1968 ە.هەتا 1982 لە خوێندنگەکانی گوندەکانی #خەمزە#، #سیرەمێرگ#، #کەناروێ#، سەدوسێنان و کەندە سوورە و دواتر لە سلێمانی لە خوێندنگەی ئەمین زەکی بەگ و دواجاریش لە مەولانا خالید وانەبێژی پەروەردەی تایبەت بوو. لەسەرەتای ڕاپەڕینە جەماوەرییە مێژوییەکەی 1991ی باشووری کوردستانەوە خۆتەرخان کردبووە بۆ کاری سیاسی وەک نوێنەری پارتی سۆسیالیستی کورد -پاسۆک لەسەرکردایەتی بەرەی کوردستانی هەتا ناوەڕاستی 1994.. ئیتر ڕو لەهەندەران دەکات و لەو دەمەوە بەخێزانەوە لە وڵاتی ئەڵەمانیا دەژی.
یەکەمجار بە هۆنراوە دەست بە نووسین دەکات و 1974یەکەمین هونراوەی لە شاخ لە گۆڤاری دەنگی مامۆستادا بڵاوکردەوە..
$بەرهەمە چاپکراوەکانی نووسەر:$
1 -یەکەمین بەرهەمی بڵاوکراوەی بەشێوەی پەرتووک، وەرگێڕانی پەرتووکی (ڕەوشی کوردان) ە کەی مامۆستا کەریمی حیسامی بو، لە کوردییەوە بۆ عەرەبی بە ناونیشانی (کوردستان بساتین بلا اسوار)2013 #وەزارەتی ڕۆشنبیری#ی هەرێمی کوردستان، خانەی وەرگێڕان.
2 -سەرنجیک لە دوابەرهەمەکەی دکتۆر نەبەز، کاژیک1959، نووری کەریم، 2015 ئەڵەمانیا، چاپی ئەلکترۆنی.
3 -سەرنجێک لە کاژیک 1959..، نووری کەریم، چاپی دووەم، ناوەندی سارا، کوردستان2016
4 -پانۆرامای دیرۆکی کورد، نەتەوە، نیشتمان، ناسنامە، کولتور، نووری کەریم، 2017، ناوەندی سارا، بەرگی یەکەم.
5 -پانۆرامای دیرۆکی کورد، نەتەوە، نیشتمان، ناسنامە، کولتور، نووری کەریم، 2017، ناوەندی سارا، بەرگی دووەم
6-پانۆرامای دیرۆکی کورد، نەتەوە، نیشتمان، ناسنامە، کولتور، نووری کەریم، 2017، ناوەندی سارا، بەرگی سێیەم
7 -سەرنجیک لە کاژیک 1959، نووری کەریم، چاپی سێیەم، ناوەندی سارا، کوردستان 2017
9 -کوردستان بساتین بلا اسوار، 3 امارات کوردیە، اردلان، بابان، #سۆران#، الطبعە الثانیە 2017، ناوەندی سارا.
10 -سەرانی کۆمپانیا (3شانۆیی تەنزئامێز)، فریدریش دیورینمات، وەرگێڕانی لە ئەڵەمانییەوە نووری کەریم، 2019، سلێمانی، ناوەندی سارا
11 -چەپکێک هۆنراوە بۆ شێخ ئیلیاس، باوە نووری، 2019، سلێمانی، ناوەندی سارا
12 -بلوێرژەنی جادووگەر، 12 چیرۆک بۆ منداڵان، لە ئەڵەمانییەوە وەریگێڕاوە بۆ کوردی، 2020 هەفتەنامەی تاراوگە بڵایکردووەتەوە.
13 -زۆرێکی زۆر وتار لە گۆڤار و ڕۆژنامەو سایتەکوردییەکاندا وەک گۆڤاری سلێمانی، ئاوینە، هاووڵاتی، وتاریکورد، کوردستانپۆست، تاراوگە..
14 -بۆ ماوەی ساڵێکی ڕەبەق، هەفتانە بابەتیکم بەنێونیشانی (سەرە مقەست و سەرە داوەکان) لە شوێنی سەروتار لەهەفتەنامەی تاراوگە دا بڵاودەبووەوە کە لە ئەمستەردام دەردەچێت.
15 -چەند سیمینار و کۆڕی ئەدەبی لە شارەکانی ئەڵەمانیا.
$چەند بەرهەمێکیشم ئامادەیە بۆچاپ وەک:$
1 -چوار ئاین و پێنج پەرتووک.
2 -سەرنج و تیبینی لە 32 پەرتووکی نووسەرانی کورد و عەرەب و بیانی.
3 -ڕستیک هۆنراوەی فۆلکلۆری کورد، وەرگێڕانی بۆ ئەڵەمانی
4 -لەهەوارەوە بۆ تونی بابا (کورتیلە چیرۆکەکانی ڕیگای گەیشتنە ئەورۆپا).
5-یەسوس وەها دەدوا (ئامۆژگارییەکانی پەیامهێنەرعیسا) وەرگێڕانی لە ئەڵەمانییەوە بۆ کوردی.
6 -کۆمەلە چیرۆکیک بۆمندالان، وەرگێڕانی لە ئەلەمانییەوە بۆ کوردی.
خۆزگەو ئاواتم ئەوەیە بگەڕیمەوە سلێمانییەکەی کوردستان و دواساڵەکانی تەمەن بەبون و بەرامەی شار و ئازیزان و یادگارییەکانەوە بە خوێندنەوەو نووسین بەڕێبکەم. [1]