$باکووری کوردستان$
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵی #ئایشە میناز# هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی توشبای #وان# و دەستگیریان کرد و بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە گواسترایەوە.[4]
- تەرمی مەحمود دەمیرباگ گەریلای #هەپەگە# کە لە ساڵی 2019 دا لە #ئەرزینگان# لە شەڕدا شەهید بوو، دوای 6 مانگ ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە و بەخاکسپێردرا.[2]
$باشووری کوردستان$
- دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو چەکدارانی #داعش# لە سنووری #خانەقین# ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنیان ڕفاند، بە پێی دوا زانیارییەکان ڕفێندراوەکان ژمارەیان هەشت کەسە و بەیانی ئەمڕۆش تەرمی یەکێکیان دۆزراوەتەوە. ڕفێندراوەکان چوار کەسیان خەڵکی قەرەتەپەیە، دوو کەسیان خانەقینین و دوو کەسی دیکەشیان خەڵکی #جەلەولا#ن، بەیانی ئەمرۆِ تەرمی یەکێکیان بە ناوی محەمەد سەمین دۆزراوەتەوە کە خەڵکی قەرەتەپەیە.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376052/0003.JPG=KTML_ImageCaption_Title=فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایان گرتووەتەبەر=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایان گرتووەتەبەر=KTML_ImageCaption_End=
- فڕۆکەخانەکانی #هەولێر# و #سلێمانی# ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە هەواڵی گەرمی ئەم ڕۆژانەیە و ترسی بڵاوبوونەوەی لە هەرێمی کوردستانیش لە دڵی هاونیشتمانیان نیشتووە.[2]
- بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگاکانی باشووری کوردستان هەور و باران دەبێت و لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان پێشبینیی بارینی بەفر دەکرێت.[2]
- تەندروستی #زاخۆ# لە دەر وازەی #ئیبراهیم خەلیل#، هاوسنوور لەگەڵ باکووری کوردستان / وڵاتی تورکیا، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ئه و کەسانە دەکات کە لەوڵاتی چینەوە دێنە هەرێمی کوردستان.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەش ژن و نۆ منداڵی چەکدارانی داعش لە کەمپی هۆل هەوڵیاندا هەڵبێن، بەڵام لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران کە سەرجەمیان بەرەگەز بیانی بوون.[1]
$دەرەوەی کوردستان$
- گوتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی لیبیا، لیوا ئەحمەد ئەلمسماری گرتەیەکی ڤیدیۆی داگرتنی دەیان زرێپۆش و چەک و تەقەمەنی تورکیای لە کەناراوەکانی لیبیا بڵاوکردەوە.[3]