لە ژێر دروشمی:
(=KTML_Bold=ڕێژنەبارانی وشە لە یادەوەریی دنیادا دەمانژێنێتەوە=KTML_End=)
لە ڕێکەوتی #26-12-2021# یەکەمین فیستیڤاڵی نێوەدەڵەتی ئەدەب لە شاری #سلێمانی#، بە ئامادەبوونی وەزیری ڕۆشنبیری، پارێزگاری سلێمانی، جێگری پارێزگار، چەندین کەسایەتی ناسراو و دەزگاکانی ڕاگەیاندن، بە سپۆنسەری کەناڵی کوردسات، دەستی بەکار و چالاکییەکانی کرد. بڕیارە فستیڤاڵەکە تا ڕۆژی #28-12-2021#، بەردەوام بێت.
چەندین نووسەر، شاعیری شارەکانی باشووری کوردستان و بەشەکانی دیکەی کوردستان و دەرەوەش بەشداری فیستیڤاڵەکەن.[1]