ناو: سەڵاحەددین
نازناو: سەڵاح حەمەئەمین
ناوی باوک: محەمەد ئەمین
$ژیاننامە$
شێوەکاری کورد سەڵاح حەمەئەمین ئەزموونی ئابستراکت لە نێو کاری فۆتۆگرافیدا
هونەرمەندی شێوەکاری کورد سەڵاحەددین محەمەد ئەمين ناسراو بە سەڵاح حەمەئەمین لەدایکبووی شاری #کەرکووک# لەساڵی 1958 لەگەڕەکی بەگلەر، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندی لەکەرکووک تەواو کردووە، وە بەشدار بووە لە پێشانگای هاوبەشی سەردەمی خوێندکاری، وە بەشدار بووە لە پێشانگای هونەرمەندانی کەرکووک ساڵی 1977.
چەندين جار خەڵات کراوە:
يەکەمين پێشانگەی هاوبەش بەشداری تێدا کردووە لە دەرەوەی خوێندنگا:- پيشانگای هاوبەشی هونەرمەندانی کەرکووک 1977
يەکەم پێشانگەی تايبەت:- ساڵی 1985 کەرکووک هۆڵی (ئەلتەميم بۆ هونەری نوێ)
يەکەمين هونەرمەندی کورد و عێراقیيە کە (تەقەنياتی هونەری فۆتۆگرافی) لە ساڵی 1981 خستووەتە ناو بواری هونەری شێوەکارييەوە
لە ماوەی پتر لە (40) ساڵ لە ژيانی هونەری بەشداری لە چەندين پێشانگەی هاوبەش لە نێو شاری کەرکووک و دەرەوەی ئەو شارەدا کردووە.
لەکۆتایی ساڵی (1991)دا و لە دوای ڕاپەڕينە مەزنەکەی گەلی کوردستان يەکێک بووە لە دەستەی دامەزرينەری (لقی کەرکووکی کۆمەڵەی هونەرمەندانی کوردستان)
لە ساڵانی (2000 و 2001) دا کاری هێڵکاری بۆ کتێبی ئەدەبی چەند نووسەرێکی شاری کەرکووک کردووە
شیعر بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی ئەنووسی و چەندين شيعری لە ڕۆژنامە و گۆڤارە کوردی و عەرەبييەکاندا بڵاوکردووەتەوە.
لەسەرەتای ئازادکردنی شاری کەرکووک لەساڵی (2003) دا ڕۆڵی سەرەکی لەکردنەوەی (ناوەندی کەرکووکی يەکێتی هونەرمەندانی کوردستان) دا هەبووە و لەدوای چەند مانگێک بەهەڵبژاردن بۆ ماوەی پتر لە (3) ساڵ سەرۆکايەتی (ناوەندی کەرکووکی يەکێتی هونەرمەندانی کوردستان)ی لەئەستۆ گرت.
لە کۆتایی ساڵی (2007) دا لەلايەن وەزارەتی ڕۆشنبيری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک سەرۆکی (ليژنەی هونەری شاری کەرکووک) دەستنيشان کرا. ئەم ليژنەيە لەماوەی تەمەنە کورتەکەيدا توانی بەهەماهەنگی (وەزارەتی ڕۆشنبيری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان) چەندين چالاکی هونەری لە بوارە جياجياکانی هونەردا ئەنجام بدات
لە ساڵی (2008) دا کتيبێکی بەناونێشانی (راستکردنەوەی مێژووی هونەری شێوەکاری لەشاری کەرکووکدا) بەچاپ گەياند.
لە ساڵي (2011) دا ڕۆڵی يەکێک لە کارەکتەرە سەرەکييەکانی زنجيرە درامای (کەرکووک 4)ی بينی کە لە چەند کەناڵێکی ئاسمانی کورديدا پەخش کرا. ئەم زنجيرە درامايە لە دەرهێنانی هونەرمەند (ناسر حەسەن)ە
تاوەکو ئەمڕۆ چەندين بابەتی هونەری لە بواری هونەری شێوەکاری و شانۆدا بەهەردوو زمانی کوردی وعەرەبی لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکردووەتەوە وماوەی پتر لە (4) چوار ساڵ پەيامنيری گۆڤاری (شاکار) بووە لەشاری کەرکووک کە گۆڤارێکی هونەرييە لەشاری سلێمانی (يەکێتی هونەرمەندانی کوردستان) و دواتر (سەنديکای هونەرمەندانی کوردستان) دەری ئەکرد. هەروەها چەند بابەتێکی هونەری لە ڕۆژنامە عەرەبيەکانی دەرەوەی عێراق بڵاوکردووەتەوە.[1]