ناونیشانی پەڕتووک: بیرەوەرییەکانی عوسمان سێدەری 01
نووسینی: ئازاد سەراوی
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: کارۆ
ساڵی چاپ: 2022
ژمارەی چاپ: یەکەم
بیرەوەرییەکانی عوسمان سێدەری، لە سەردەمی منداڵی دەستپێدەکەن و دەگەنە قۆناغی شۆڕش و ڕاپەڕین قۆناغێک لە گڕ و دووکەڵ لە بەرەنگاری و نەبەزین لە هەڵشاخان و هەڵزنان بە شاخ و لوتکە بڵندەکانی کوردستاندا. هەنگاو بە هەنگاو، شەقاو بە شەقاو، دێ بە دێ، چرپە بە چرپە هەناسەکانی دوێنێی لە یاد ماوە و هەردەڵێی ئەمڕۆن.
لە گفتوگۆیەکی دەیان کاتژمێریدا، عوسمان سێدەری سەربوردەی ژیانی لە منداڵییەوە تا قۆناغی پێشمەرگایەتی و هەورازتر بۆ گێڕامەوە و تۆمارمکرد، دوای تۆمارکردن هەنگاو بەهەنگاو هەناسە بە هەناسەیم بەیەکەوە چنیین و گرێدان، ڕێکمخستن، تا ئەم شاکارەی لێدەرچوو، شاکارێک لە ژیانێکی سەربەرزانە و نزیک بوونەوە لەمەرگ لە پێناوی نیشتیمان.[1]