ناونیشانی پەڕتووک: لەچکەکەی خەیاڵ
ناوی نووسەر: #عەلی پێنجوێنی#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
چاپخانە: کارۆ
ساڵی چاپ: 2010
[1]
خەیاڵ ئەو کچەیە، کە بە لەچکەکەی ناو حەرەمسەراکانی شێخی شەوناس خۆی ئەخنکێنێ.
تەنیایی کە دەگاتە ئاستێکی ترسناک ئیدی وا لە مرۆڤ دەکات لە هێڵەکانی گفتوگۆکردن بترازێت و قسەکردنی لە بیربچێتەوە، بەشێکی سەرەکی ئەم ڕۆمانە پرۆسەی بە حیکایەتبوونی خەیاڵ و چەند کارەکتەرێکی ترە، بە ئەندازەیەک پرۆسەی حیکایەتبوون وەک ئافات بەسەر زەمێنی ڕۆکەدا بڵاو دەبێتەوە.
مەرگ لەم ڕۆمانەدا، لە ترۆپکی تراژیدیادا خۆی نمایش دەکات.