کۆمەلەی کوردی و ڕۆژنامەی Teavün، لە تورکیا و گەشەکردنی ڕیکخراوە کوردییه سەرەتاییەکان.
وەرگێڕانی لە تورکییەوە: ڕاپەڕ عوسمان عوزیری
لەگەڵ ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی پاشایەتی دەستووری لە ساڵی 1908، بەشێک لە ڕۆشنبیرانی کورد کە پێشتر دەربەدەر بوون، گەڕانەوە بۆ ئەستەنبوڵ. هەروەها ئەو ڕۆشنبیرانەی کە پشتیوانی لە ڕژێمی پاشایەتی دەستوری دەکرد لە هەمان ساڵدا کۆمەڵەیەک دادەمەزرێنن ئەویش:کۆمەلەی تیاڤۆن و تێراکی کوردی. ئەو کۆمەڵگەیە کە دامەزرێنەرانی کەسایەتییەکانی وەک ئەمین عەلی بەدرخان و سەید عەبدولقادر، لەخۆدەگرت، بە یەکەم ڕێکخراوی کوردی دادەنرێت. ئەو کۆمەڵگایە کە لە ماوەیەکی کەمدا تۆڕێکی ڕێکخراوەیی بەربڵاوی پێکهێنا و لە زۆر شوێنی کوردستان لقەکانی کردەوە، هەروەها گرنگی بە توێژینەوەی فەرهەنگی دەدا، ڕۆژنامەیەک بە ناوی (Teavün ve Terakki Gazetes) لە چاپ درا، قوتابخانەیەک بۆ منداڵانی کورد کرایەوە، چاپخانەیەک بۆ چاپەمەنییه کوردییەکان دامەزرا، کار بۆ دامەزراندنی بانکێکی کوردی درا.
کۆمەڵگەی کوردی تیاڤون و تێراکی کە پێگەی پێشەنگی لە بزووتنەوەی نەتەوەیی کورددا هەبوو، بە وردی ناسێنراو، هەروەها هەڵبژاردەیەکی بەرفراوان لە وتار و لە 9 ژمارەی ڕۆژنامەی تیاڤۆن و تیراکی کوردی دەرچوو.
Kürt Teavün ve Terakki Cemiyeti ve Gazetesi، کۆمەڵگە و ڕۆژنامەی چاڤون و پێشکەوتنی کورد، ڕێکخراوێکی کوردی بوو. لە ژمارەی یەکەمی ئەم ڕۆژنامەیەدا کە ئۆرگانی بڵاوکردنەوەی کۆمەڵەی کوردی تیاڤۆن و تێراکییە (KTTC)، لقەکانی ئەم کۆمەڵگایە بە یانە یەکەمەکانی کوردستان ناودەبرێن، لە بانگەوازێکدا کە ئاڕاستەی کوردی بیرۆکە و قەڵەم دەکات.. لە هەندێ سەرچاوەی تردا باس لەوە کراوە کە (ئۆتی سی) یەکەم ڕێکخراوی کوردی بووە، یەکەم ڕێکخراوی کوردی نیشتمانپەروەر یان یەکەم کۆمەڵگەی سیاسی کوردی. لەڕاستیدا ئەم کۆمەڵەیە یەکەم ڕێکخراوی هاوچەرخی کوردییە کە لقەکانی لە کوردستاندا کردۆتەوە و یەکەم هەنگاوەکانی خەباتی دیموکراسی و سیاسیی کوردی لەگەڵدا نراوە. لە هەندێک ڕووەوە نموونەی بۆ ڕێکخراوە کوردییەکانی دواتر دانا. ئەگەرچی ئەم کۆمەڵەیە تەمەنێکی کورتی هبوو و کارەکانی زۆر سنووردار بوون، بەڵام کاریگەری لەسەر بزووتنەوەی نەتەوەیی کورد هەبوو. بە هەمان شێوە یەکەم ئەزموونی ڕێکخراوەیی هەندێک لە ناسیۆنالیستە پێشەنگەکانی کورد لەم کۆمەڵگایەدا دەستی پێکرد.
[1]