=KTML_Bold=پێناسە:=KTML_End=
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، ڕێکخراوێکە لەڕووی سیاسیی و ئایینییەوە بێلایەنە، کاروچالاکییاکانی لەسەر بنەمای دیموکراسی و ئاشتی و ئازادی ڕادەربڕین و پێکەوە ژیان و یەکسانییە.
دژی هەموو جۆرە تووندوتیژی و دەمارگیری و نەتەوەپەرستییە، چەتری کۆکەرەوەی هەموو تاک و کۆمەڵە و ڕێکخراو و مەڵبەندو فیدراسیۆن و پێکهاتەیێکی تری ڕەوەندی کوردستانییە لە تاراوگە، ئە وانە ی باوەڕیان بە خاک و نەتەوە و ئاڵای کوردستان هەیە.
پردێکی پتەوی پەیوەندی دەبێت لەنێوان دیاسپۆڕای کوردستانی و وڵاتی دایک (کوردستان) و بڕوای تەواوی بە مافی چارەی خۆنووسیی نەتەوەی کورد هەیە.
$سنووری کاروچالاکیی$
تاراوگە
ئامانجەکان:
کاروئامانجی هەرە سەرەکی بریتییە لە هەوڵوکۆششی بێوچان لەپێناو یەکڕیزی و کۆکردنەوەی چین و توێژە جیاجیاکانی ڕەوەندی کوردی لەژێر چەترێکی نەتەوەیی و لەسەر بنەماکانی دیموکراسی، یەکسانی، پێکەوە ژیان مافی مرۆڤ.
$گەشەپێدانی کەلتوور و زمان و فۆلکلۆری کوردیی و گرنگیدان بە مێژووی کوردستان.$
کارکردن بۆ دیاری کردنی ژمارەی هاونیشتمانییان لە دەرەوەی وڵات، بە میکانیزمێکی گونجاو، لەوانە درووستکردنی ماڵپەڕێکی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە.
درووستکردنی پەیوەندی و هەماهەنگی پتەو لەگەڵ کۆمەڵە و سەنتەر و ڕێکخراو و فیدراسیۆن و لایەنەکانی تری ڕەوەندی کوردستانی لەپێناو یەکڕیزی و کاری هاوبەش لە بوارە جیاجیاکاندا و لەپێناو خزمەتی هەرچی زیاتری بەرژەوەندییەکانی ڕەوەندی کوردستانییە.
سازکردنی کۆڕ و کۆبوونەوە و سەمینار و چالاکی هونەری جۆراوجۆر، بۆ زیاتر ناساندنی مێژوو، جوگرافییا، کەلتوور و فۆلکلۆری نەتەوەکەمان بە جیهانی دەرەوە.
هاندان و پشتیووانی کردنی خوێندکاران و گەنجان بۆ ئاوێتە بوون لەگەڵ سیستەمی سیاسیی، جڤاکی و کەلتووری ئەو وڵاتانەی تێیدا نیشتەجێن بۆ ئەوەی ببنە بەشێکی چالاک و کاریگەر لە بەڕیوەبردن و گەشەکردنی ئەو کۆمەڵگەییانە، لەو ڕیگەیەوە زیاتر خزمەتی دۆزی ڕەوای نەتەوە و نیشتمانەکەییان بکەن.
ڕێکخستن و کۆکردنەوەی توانا مرۆییە زانستیی، هونەری، ڕۆشنبیریی، ئەدەبیی، کەلتووری، بازرگانی و وەرزشییەکان لە ناوەندێکی تایبەتدا.
کۆکردنەوە و ڕێکخستنی چالاکڤانانی کورد کە لە بواری سیاسیی و ڕێکخراوە مەدەنی جڤاکییەکاندا چالاکن، بۆ ئەوەی ببنە بەردی بنا غەی لۆبیێکی بەهێز و کارامەی کورد لە ناوەندەکانی بڕیاردانی دەرەوەدا.
یەکخستن و کۆکردنەوەی تواناکانی ڕاگەیانکارانی تاراوگە کە دەتوانن ڕۆڵێکی باش و کاریگەرییان هەبێت لە پێناسە کردنی بارودۆخ و هەواڵ و ڕووداوەکانی کوردستان.
کارکردن بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی میدیایی، کە کەناڵە بینراو و بیستراو و نووسراوەکان لەخۆ بگرێت و تایبەت بێت بە ڕەوەندی کوردی.
پاڵپشتیی و هاوکاریکردنی کۆمەڵەو ڕێکخراوەکانی کوردانی ئێزیدی و عەلەوی و یارسان بۆ پاراستن و گەشەپێدانی ئایینەکانییان.
درووستکردنی پەیوەندی لەگەڵ ڕێکخراوەکانی سڤیل لەو وڵاتانەی کورد تێیاندا نیشتەجێن، بۆ هاوکاری و پاڵپشتی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان. [1]
=KTML_Link_External_Begin=https://kurdishdc.org/ku/so/=KTML_Link_External_Between=ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی=KTML_Link_External_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/profile.php?id=100075733276152=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی=KTML_Link_Facebook_End=