تەڤگەری ئازادی: پێویستە تێبکۆشین تا ئاشتەوایی و لێبوردەیی بکرێتە پەیامی جەژن
#28-06-2023#
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان بەبۆنەى جەژنی قوربانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو تێیدا ڕایگەیاندووە، ئەوانەی لەپێناوی ئاشتیی و دادپەروەریی و ئازادیی و ھەبوونی ناسنامەی نەتەوەیی و کولتوریی خۆیاندا لەسەر زەمینی کوردستان، لە دژی ستەم و ھێرش و داگیرکاریی و لەناوبردن بەگیانی خۆیان قوربانیاندا، بەھادارتریین و جوانتریین واتایان داوەتە جەژنی قوربان.
لە پەیامەکەی تەڤگەری ئازادیدا هاتووە: گەلی کورد وەک گەلانی موسڵمان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەژێر ناوی پیرۆزیی دیین، دەسەڵاتە ساختەکارەکان شەڕو داگیرکارییان بەسەر گەلی کورددا سەپاندوە، ھەوڵی تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی و پێکەوەژیانی ھەزاران ساڵەی گەلی کورد و گەلانی دیکەیانداوە و ئەدەن، ھەر بۆیە ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکی مێژوویی و ئەخلاقییە بۆ پاراستنی بنەماکانی ژیانی ئازاد و کۆمەڵایەتیی بوون و پێکەوەژیان یەکگرتوو بین، گرنگە لە دژی فاشیزم و داگیرکاریی و دەسەڵاتی بەرژەوەندییخواز و خۆسپێنەکان مەیدانەکانی تێکۆشان گەورەتربکەین.
هەروەها تەڤگەری ئازادی دەشڵێت: بەگەشبینیی و ھیواوە بانگ لە ھەموو دڵسۆزانی گەل و ھێزو لایەنەسیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان دەکەین، ئەرکی خۆیان بۆ جەژنێکی واتادار پێک بێنن، ھەر بەپێکەوە بوون و لێبوردەیی و ئاشیی کۆمەڵایەتیی ئەتوانیین لەو قەیران و کێشە سەپێنراوانە خۆمان دەرباز بکەین و خەم و ئازارەکانی سەر گەلەکەمان کەم بکەینەوە.
دەقی پەیامەکەى تەڤگەری ئازادی ئەمەیە:
لە گەلی کورد و بڕوادارانی موسڵمان و گەلانی جیھان پیرۆزبێت
بەھیوای ئەوەی ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە ھۆی ھاتنەدی ئاشتەوایی و دوورکەوتنەوەی شەڕو ناکۆکییەکان و کۆتایی ستەمکارە خوێن ڕێژەکان، پێویستە ھەمووان تێبکۆشین جەژنی قوربان بەواتایی خۆی پیرۆز بکرێت، ئاشتەوایی و پێکەوەژیان و لێبوردەیی و ژیانی ئازاد بکرێتە پەیامی جەژن. ئەوانەی لەپێناوی ئاشتیی و دادپەروەریی و ئازادیی و ھەبوونی ناسنامەی نەتەوەیی و کولتوریی خۆیاندا لەسەر زەمینی کوردستان، لە دژی ستەم و ھێرش و داگیرکاریی و لەناوبردن بەگیانی خۆیان قوربانیاندا، بەھادارتریین و جوانتریین واتایان داوەتە جەژنی قوربان.
گەلی کورد وەک گەلانی موسڵمان لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست لەژێر ناوی پیرۆزیی دیین، دەسەڵاتە ساختەکارەکان شەڕو داگیرکارییان بەسەر گەلی کورددا سەپاندوە، ھەوڵی تێکدانی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتیی و پێکەوەژیانی ھەزاران ساڵەی گەلی کورد و گەلانی دیکەیانداوە و ئەدەن، ھەر بۆیە ئەرک و بەرپرسیاریەتییەکی مێژوویی و ئەخلاقییە بۆ پاراستنی بنەماکانی ژیانی ئازاد و کۆمەڵایەتیی بوون و پێکەوەژیان یەکگرتوو بین، گرنگە لە دژی فاشیزم و داگیرکاریی و دەسەڵاتی بەرژەوەندییخواز و خۆسپێنەکان مەیدانەکانی تێکۆشان گەورەتربکەین لەپێناو بەرقەرار بوونی ئاشتیی و فەراھەم بوونی پێکەوە ژیان و دادپەروەرییدا.
پێداویستییەکانی پیرۆزیی جەژن، ھەربابەتە ماددییەکان نیین، کەجێی داخە بەشێکێ زۆری تاکەکانی کۆمەڵگەکەمان بەھۆی ئەو نادادیی و ستەمکاریی و نایەکسانییەوە ناتوانن پێداویستییە ماددییەکانی جەژنیش ئامادەبکەن؛ پێداویستییە مەعنەوییەکەی جەژن بەنرخترو واتاداترن، ڕۆحی ھاوکاریی و ئاشتییە کە لە ھەناوی کۆمەڵگەی ئێمەدا ڕەگ و ڕیشەی داکوتاوە ئەبێت ڕێگەی تێکدان و شێواندنی نەدرێت لەلایەن دوژمنانی گەلان و ئازادییەوە، لەسەر ئەو بنەمایە پیرۆزبایی جەژن لە تەواوی گەلەکەمان لەبنەماڵەی شەھیدان و تێکۆشەرانی ڕێی ئاشتیی و ئازادیی کوردستان و تەواوی زیندانکراوانی دۆزی ئازادیی گەلی کورد دەکەین.
بەگەشبینیی و ھیواوە بانگ لە ھەموو دڵسۆزانی گەل و ھێزو لایەنەسیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان دەکەین، ئەرکی خۆیان بۆ جەژنێکی واتادار پێک بێنن، ھەر بەپێکەوە بوون و لێبوردەیی و ئاشیی کۆمەڵایەتیی ئەتوانیین لەو قەیران و کێشە سەپێنراوانە خۆمان دەرباز بکەین و خەم و ئازارەکانی سەر گەلەکەمان کەم بکەینەوە.
جەژنی قوربان لەھەموو لایەکتان پیرۆز بێت
دەستەی دیین و باوەڕیی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان[1]