ناو: دەنیز
نازناو: دەنیز هێڤی
ناوی باوک: جەودەت بولبون
ڕۆژی کۆچی دوایی: #18-09-2023#
شوێنی کۆچی دوایی: #هەولێر#
$ژیاننامە$
نیوەڕۆی ڕۆژی 18-09-2023 لە شاری هەولێر، (دەنیز هێڤی) ئەندامی #کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان - کەنەکە# لەناو بارەگای ڕێکخراوەکە، لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تیرۆر کرا. [1]
ڕۆژی #22-09-2023# تەرمەکەی لە هەولێرەوە برایەوە بۆ باکووری کوردستان.
دەنیز جەودەت بولبون ژیانێکی پڕ لە تێکۆشان و بەرخۆدانی لە خزمەتی مێژوو، سیاسەت و زمانی کوردیدا تێپەڕاند، هەم لە باکوور، هەم لە ڕۆژاوا و هەمیش لە باشووری کوردستان، بولبون بە خەیاڵی درووستکردنی یەکێتیی نەتەوەیی کورد هاتە هەولێر، بەڵام دەستی دوژمن و خیانەت زەفەریان پێبرد و شەهیدیان کرد.
ڕۆژی 18ی ئەیلول لە نووسینگەی نوینەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە، لە شاری هەولێری باشووری کوردستان، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا ئەندام و نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان (دەنیز جەودەت بولبون) لەلایەن میتی تورک و هاوکاریی دەستی خیانەت شەهیدکرا.=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2023/521309/0002.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ئەم چەند دێڕە شەهید بە دەست و خەتی خۆی نووسیویەتی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ئەم چەند دێڕە شەهید بە دەست و خەتی خۆی نووسیویەتی=KTML_ImageCaption_End=
بولبون یەکێکە لەو هەزاران کوردەی، کە بەهۆی زەبروزەنگ و ستەمی دەوڵەتی داگیرکەریی تورک، بە ناچاری زێدی باوباپیرانی بەجێهێشت و لە غوربەتدا ژیا، بەڵام بۆ ساتێکیش دەستبەرداری تێکۆشان نەبوو.
دەنیزی جەودەت بولبون، لە ساڵی 1987 لە خێزانێکی وڵاتپارێز لە گوندی دێڵزی گەڤەری سەربە ناوچەی جولەمێرگی باکووری کوردستان لەدایکبووە، تا قۆناغی ئامادەیی لە گەڤەر خوێندووە و چووەتە زانکۆی (یوزنجی ئیڵ) لە شاری وان، لە هەموو قۆناغەکانی خوێندنیدا، ڕووبەڕووی سەپاندنی زمانی تورکی و قەدەغەکردنی کەلتوور، زمان و ناسنامەی کوردیی دەبێتەوە، بەڵام هیچ کاتێک خۆی ڕادەستی شەڕی تایبەتیی دەوڵەتی فاشیستی تورک نەکرد، بە پێچەوانەوە دەنیز ڕقئەستوور دەکات و دەست بە تێکۆشان دەکات لە پێناو و مێژوو و ڕاستینەی کورد.
دەنیز لەو قۆناغەدا دەبێتە بەڕێوەبەری کۆمەڵەی خوێندکارانی وڵاتپارێز، لەژێر فشاری فێرکردنی زمانی تورکیدا و هەوڵدان بۆ لە بیرکردنی زمانی دایک، بە پێداگرییەکی زۆرەوە بەرگریی لە زمان، وێژە و شوناسی کورد دەکات.
لە ساڵی 2011 بولبون، بۆ یەکەمجار لەسەر هەڵوێستە نەتەوەییەکانی دەستگیردەکرێت و دەکەوێتە زیندانەوە، بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک لە زیندانی پیتی-F دەمێنێتەوە، ئەو کاتەی کە ئازاد دەکرێت لە کۆمەڵەیەکی لێکۆڵینەوە و پێشخستنی زمانی کوردیدا دەبێتە ئەندام.
لە ساڵی 2014 لە خوێندنگەی سەرەتایی دایکە (ئوڤێش)دا دەبێتە مامۆستای زمانی کوردیی، بۆ ئەوەی منداڵان فێری زمانی دایک ببن و بە کوردیی قسە بکەن، بنووسن و بخوێنن بە حەز و خۆشەویستییەکی زۆرەوە ڕەنجی دا، ئەمەش دەبێتە هۆکارێک بۆ ئەوەی، تەنیا لە پەروەردەکردن لەو خوێندگەیەدا نەوەستێت و لە ساڵی 2014تا2016 لەسەر مێژووی کورد و کوردستان لە ئەکادیمیای سیاسیی گەڤەردا وانە بڵێتەوە.
هەروەها جارێکی تر لە ئەنجوومەنی گەلی گەڤەردا دەبێتە ئەندام، دڵی خەڵک بەلای خۆیدا ڕادەکیشێت و لە کاتی کار و خەباتی ئەنجوومەندا زۆر چالاک دەبێت، دواتریش بەشداریی بەرخۆدانی خۆبەڕێوەبەریی باکوور دەبێت لە گەڤەر.
هەرچەندە دەنیز جەودەت، باکووری کوردستان و زێدی خۆی، بەهۆی زەختوزۆری دەوڵەتی تورکەوە بە ناچاری جێدەهێڵێت، بەڵام کۆڵ نادات و لە سەرەتادا بۆ ئەوەی شۆڕشی ئازادیی لە ڕۆژاوای کوردستان لە نزیکەوە ببینێت بەرەو ئەوێ بەڕێ دەکەوێت، بۆ ماوەی سێ ساڵ لەناو کار و خەبات و شۆڕشدا ماوەتەوە، لەو ماوەیەدا کارەکانی خۆی لە بواری لێکۆڵینەوەی وێژەی کوردیدا قوڵتر دەکات و دەست دەکات بە نووسینی پەرتووکێک لەسەر ئەو پرسە، لە ساڵی 2019 دێتە هەولێر و لەو کاتەوە تا کاتی شەهیدبوونی لە هەولێر ماوەتەوە.
یەکێک لە خەیاڵەکانی دەنیز پێکهێنانی یەکێتی نەتەوەیی کوردبوو، بۆ ئەوەی کۆمەڵگەی کوردیی بتوانێت بە شێوەیەکی ئازاد بژی یەکڕیزیی و یەکێتی کوردی بە بنەما دەزانی، کەنەکەشی بۆخۆی کردبوو بە ئامانج بۆ ئەوەی ئەو یەکێتییە بەدیبهێنن، بۆ ئەو مەبەستەش بوو بە ئەندام و نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان.
ساڵی ڕابردوو وەکوو نوێنەری کەنەکە لە باشووری کوردستان زۆر کار و خەبات و چالاکی دیپلۆماسی ئەنجام دا، لە دوای خۆی میراتێکی پڕ لە تێکۆشان و بەرخۆدانی بەجێهێشت، بەو هیوایەی ڕۆژێک خەیاڵ و ئامانجەکانی بێتە دی، کە لە سەرووی هەموویانەوە درووستبوونی یەکێتی نەتەوەییە لەناو کورداندا. [2]