پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
10-07-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 522,173
وێنە 105,698
پەرتووک PDF 19,683
فایلی پەیوەندیدار 98,575
ڤیدیۆ 1,419
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
دەسەڵاتی میرانی کوردی دۆنبۆلی لە سەردەمی قەجەر دا
بەهۆی کوردیپێدیاوە دەزانیت هەر ڕۆژێکی ڕۆژژمێرەکەمان چیی تیادا ڕوویداوە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەسەڵاتی میرانی کوردی دۆنبۆلی لە سەردەمی قەجەر دا

دەسەڵاتی میرانی کوردی دۆنبۆلی لە سەردەمی قەجەر دا
دەسەڵاتی میرانی کوردی دۆنبۆلی لە سەردەمی قەجەر دا

پاش مردنی کەریمخانی زەند، کێشەیەکی زۆر لەنێو وەچەکانی خانەدانی زەنددا بۆ دەستەبەرکردنی دەسەڵات هەڵداییسێ و لە کۆتاییدا (لوتفعەلی خانی زەند) برازازای کەریمخان کە تەنیا نۆزدە ساڵی بوو، بەسەر ئەوانی تردا سەردەکەوێ، بەڵام ئەوجار دەبێت لەگەڵ (ئاغا محەمەدخانی قەجەر) کە پێشتر لە دوو دیوەخانی ئەفشار و زەنددا ساڵیانێکی زۆر بە بارمتە گیرابوو، لەسەر دەسەڵات دەستەویەخە دەبێت و پاش شەڕ و پێکدادانێکی زۆر چەوت و گەلێک ڕووداوی ناخۆش، لوتفعەلی خان کایەی سیاسی دەدۆڕێنێ. هاوکات لەگەڵ ئەو هەنگاوە سیاسییە، لە ساڵی 1783ی زایینیدا (لوویی شازدەم) پادشای فەڕەنسا ڕاسپاردەیەک بە نێوی (کۆنت دۆفێریر) بۆ ئێران بەڕێ دەکا، بەو هیوایە کە کۆنت بتوانێت لە درووستبوونی گرێبەستی سیاسی لەنێوان ئێران و عورووس و ئۆتریش (ئاستریا، نەمسا) لەمپەڕ دابنێ و ئێران هان بدا بۆ داگەڕان بەرەو دەوڵەتی عوسمانی.
کۆنت دۆفرییێر ڕاسپاردەی دەوڵەتی فەڕەنسا، کە شاهیدی ئەو پشێوی و ئاڵۆزییەی نێوان خوازیارانی دەسەڵات لە ئێراندا دەبێت، داوا لە دەوڵەتی فەڕەنسا دەکات بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ عورووس، کە لە بنەوە یارمەتیی ئاغا محەمەدخانی قەجەری دەدا، یارمەتیی ئەحمەدخانی دۆنبۆلی بدا بۆ دەسەڵاتداریی تەواوی ئێران و تەنانەت زۆربەی گەورە پیاوانی دۆنبۆلی داوای لێ دەکەن کە هەستێ و دەسەڵات بۆخۆی پاوان بکا چونکە بە ڕای وان لە هەموولایەکەوە هەم بۆی دەلوا و هەم شایانی پادشایی بوو، بەڵام ئەحمەدخان وەڵام دەداتەوە کە لەسەر وەسییەتی باب و باپیرانی، دەبێت هەر بەسەرۆک عەشیرەتی دۆنبۆلی پێمل بێ و زیاتر قەرەغی لێ نەکێشێ.

ئەوەی ڕاستی بێ ئەوەیە کە دەکرێت بوترێ دەسەڵاتی دۆنبۆلییەکان لە سەردەمانی زنجیرە پاشایەتیی هەوشار و زەند و تەنانەت سەرەتای قەجەرەکان، دەسەڵاتێکی پتەو بووە و بۆ جاری دووەم لە سەردەمی فەتح عەلیشای قەجەردا، دۆنبۆلییەکان دەبنەوە بە بیگلەر بەیگی شاری تەورێز کە بە پێوانەی سیاسی حەستەم ترین ناوچەی سیاسیی ئێرانی ئەو سەردەم بوو.
هەڵبەت وەک پێشتر باسمان کرد، دۆنبۆلییەکان هەر پێش دەسەڵاتی زەند پەیوەندییان لەگەڵ قەجەر خۆش بوو، بە جۆرێک کە حەمە حەسەنخانی قەجەر، زۆری ڕێز بۆ نەجەفقولی بەیگی دۆنبۆلی دادەنا و ئەوی وەک (ئەتابەگ) و بەرپرسی پەروەردەی ئاغا محەمەدخانی کوڕی دەسنیشان کردبوو.
هەروەها ئاغا محەمەدخان کۆتایی بە تاراندنی میرانی دۆنبۆلی لە شیراز هێنا کە پێشتر لە لایان کەریمخانەوە بە بارمتە گیرابوون و بەوجۆرە بنەماڵەی دۆنبۆلی گەڕانەوە بۆ ناوچەی خۆی، هەر چەند ئێستا دوو وەچەیان لێ کەوتبووەوە و ڕکابەری کەوتبووە نێوانیان. بە جۆرێک کە پاشی ئەوەی لە لایان ئاغا محەمەدخانەوە، حسێن قولی خانی دۆنبۆلی (لە وەچەی ئەحمەدخانی گۆرین) وەک بیگلەربەیگی ویلایەتی خۆی هەڵبژێردرا، براکەی جەعفەرقولی خان لەلای دەسەڵاتداری قەجەر زۆری شۆفاری لە براکەی کرد و لە کۆتاییدا توانی دەزگای قەجەر ڕازی بکا بۆ ستاندنی دەسەڵات لە خوداد خان و بەوجۆرە جەعفەر قولی دەسەڵاتی بۆخۆی دەستەبەر کرد و بوو بە بیگلەربەیگی هەموو ئازەربایجان و (بیووک خان)ی کوڕی بە بارمتە لە دیوەخانی شای قەجەر مایەوە. مێژوونووسانی ئێران دانی خێر بە کەسایەتیی سیاسی جەعفەرقولی خانی دۆنبۆلیدا ناهێنن و پێیان وایە ئەو بە نزیک بوونەوە لە عوسمانی و تێکهەڵچوون لەگەڵ عورووس، بوو بە یەکێک لە سەرەکی ترین هۆکارەکانی دەسپێکردنی شەڕە درێژخایەن و نەگبەتییەکانی نێوان ئێران و عورووس کە سەرەنجامەکەی بە بڕیارنامەی (گوڵستان) و (تورکەمەنچای) کۆتایی پێ هات؛ بە پێی هەرتک بڕیارنامە دە شار لە شارەکانی ئێران بەلای زەریای خەزەرەوە وێڕای بەشێک لە تالێش و ویلایەتەکانی ئێرەوان و نەخجەوان و ئەرمەنستان و بەشی باکووری ئازەربایجان لە ئێران جیاکرایەوە و کەوتە سەرخاکی عورووس و هەروەها مافی کاپیتۆلاسیۆن لە ئێراندا بۆ عورووسەکان پاوان کرا.

=KTML_Bold=سنووری دەسەڵاتی میرانی دۆنبۆلی=KTML_End=
لەنێوان ململانێی نێوان ئێران و عورووسدا، (عەباس میرزا) شازادەی جێنشینی فەتح عەلیشای قەجەر بە لەشکرەوە ڕوو دەکاتە خۆی و بە بیانووی شکایەتی خەڵکی شاری (شەککی) لەشارەکانی قەوقاز، لە جەعفەر قولی خان، لەگەڵ ئەو میرە دۆنبۆلیە تێک هەڵدەچن و لە ئاکامدا سوپای دۆنبۆلی تێک دەشکێ و جەعفەر قولی خان پەنا دەباتە بەر دەوڵەتی عوسمانی؛ هەرچەند پاش ئەو شەڕە دیسان میرایەتی شاری خۆی بە نێو، دەسپێردرێتە مەحموود خانی دۆنبۆلی، کە باوەڕ پێکراوی دەزگای قەجەر بووە و لە زۆربەی شەڕەکانی قەجەردا کاربەدەست بووە، بەڵام لە ڕاستیدا ئەوە کۆتایی دەسەڵاتی زنجیرە میرایەتی کوردانی دۆنبۆلی بوو لە مێژوودا؛ کە یەکێک لە گرینگترین هۆکارەکانیشی بە پێی ئەوەی باسمان کرد، داگەڕانی میرانی دۆنبۆلیە بەرەو عورووس کە لە چاخی کۆماری کوردستانیشدا بە ڕاشکاوی دەبینرێ و بە پتوونی دەکرێت بڵێین داگەڕانی کوردان بەرەو عورووس ڕاست لە میرانی کوردی دۆنبۆلی وەک (ئەمیر ئەسڵان خان) و (جەعفەر قولی خان)ەوە دەست پێدەکا.
لەوەش ڕا کوردەکان لە تەواوی ماوەی دەسەڵاتی سەفەوییەدا لەنێوان سەفەوی و عوسمانیدا و بۆ پاراستنی موڵکی میراتی، هەمیشە مەجبوور بە داگەڕان بۆ لایەنی بە هێزتر دەبوون، سەیر نییە کە بێچمگرتنی دەسەڵاتێکی بە هێزتر لەو دووانە وەک عورووس، لە جیرانەتیی کوردستاندا، میرانی کوردی هێنابێتە سەر ئەو باوەڕە کە ڕەنگ بێ پشتبەستن بە عورووس، بایەخی سیاسیی زیاتری بۆ پاراستتنی دەسەڵاتی کوردی بێ، تا پشتبەستن بە ئێران و عوسمانی.

خانەدانی دۆنبۆلی بێجگە لە درەوشانەوەی سیاسی، کەسایەتیی فەرهەنگی و ئەدەبیی باشیان یەکجار زۆرە و تا ماوەیەکی زۆر پاش کۆتایی دەسەڵاتیان، لە دەزگای سیاسیی قەجەردا وەک ڕوخساری ڕۆشنی فەرهەنگی، دەردەکەون. بە ناوبانگ ترینیان (عەبدولرەزاق بەیگی دۆنبۆلی) مێژوونووسی گۆرینە کە کوڕی نەجەف قولی خان بوو. ئەو کەسایەتییە، تافی لاویی خۆی لە شیراز تێپەڕ کردووە و پەروەردەی ئەدەبیترین شاری ئێران بووە و بە ناسناوی (مەفتوون) بەناوبانگە. مەفتوون بە تایبەت لەلایەن (قایم مەقام فەراهانی) سەدری ئەعزەمی محەمەد شای قاجار کە خۆی کەسایەتییەکی ئەدەبیی سەردەمی قەجەرە، ستایش کراوە. ئەو پەرتووکە باشانە کاری ئەو مێژوونووسەن: (ماثرالسلطانیة، حدائق الادباء، تجربة الاحرار و تسلیة الابرار، همایون نامە، نگارستان دارا، ڕیاض الجنة)، وەرگێڕانی سەفەرنامەی کڕۆسینێسکی (سەفیری پۆلۆنیا بۆ ئێرانی سەردەمی سەفەوی).

یەکێکی تر لەو کەسایەتییە شازانە (مەحموود خانی دۆنبۆلی) لە وەچەکانی شابازخانە. ئەو کەسایەتییە پزیشک و ئەدیب و شاعیری دیوەخانی فەتح عەلیشای قەجەر بووە کە تا کۆتایی لەگەڵ قەجەرەکاندا دەمێنێتەوە. هەروەها خانەدانی دۆنبۆلی ژنی سالار و زاناشیان بووە. لە سەردەمی فەتح عەلیشادا کە ژنی ئەدیب و شاعیری باشی وەکوو #مەستوورەی ئەردەڵان# و حوسنی جەهان خانمی والیە و بەیگم خانمی کاشی و… دەرکەوتوون، لە خانەدانی دۆنبۆلیشدا (حەیران خانمی دۆنبۆلی) کچی کەریم خانی دۆنبۆلی دەردەکەوێ کە بە سێ زمانی کوردی و تورکی و فارسی هۆنراوەی هەیە.

ئەو دووبەیتەی خووارێ هۆنراوەی حەیران خانمن:
پرسی اگر ز نسبت «حیران» دلفگار
از خادمان شیر خدا، شاه دین، علی است
باشد ورا حسب، ز عزیزان نخجوان
او ڕا ولی، نسب ز کریم خان دنبلی است
حەیران خانم بە نووسینی 3588 بەیت هۆنراوە کە بریتین لە: 333غەزەل، 68چوارینە، 2 موستەزاد، 16 مەسنەوی، 8 موسەممەت، 2 تەرکیب بەند، 3 قەتعە، 5 قەسیدە، و 2 قەسیدە-غەزەل و هەندێک هۆنراوەی تورکی، یەکێک لە پڕکارترین شاعیرانی کوردی سەردەمی خۆی و تەنانەت ئێران بووە.
هەروەها بێجگە لەو دووکەسە، کەسانی شایستەی باسی دیکەش لە خانەدانی دۆنبۆلیدا هەڵکەوتوون.[1]
ئەم بابەتە 165 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 14-06-2023
فایلی پەیوەندیدار: 3
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 14-06-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
فۆڵدەرەکان: مێژووی هاوچەرخ
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 20-02-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 21-02-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 20-02-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 165 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
محەمەد عەلی عەونی
18-11-2008
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عەلی عەونی
ژیاننامە
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
03-11-2009
هاوڕێ باخەوان
عەلی قازی محەمەد - کوڕی ڕەش
ژیاننامە
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
09-01-2010
هاوڕێ باخەوان
کەژاڵ ئیبراهیم خدر
ژیاننامە
جەمال شارباژێڕی
21-02-2010
هاوڕێ باخەوان
جەمال شارباژێڕی
ژیاننامە
کەیهان ئەنوەر عەلی
11-07-2017
سەریاس ئەحمەد
کەیهان ئەنوەر عەلی
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
10-07-2024
هەژار کامەلا
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو زمانی ئاژەڵان 2
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
زنجیرەی هەبوو، نەبوو نرخی ئازادی 1
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
پەری ددان
10-07-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
کچە شقارتە فرۆشەکە
10-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
10-07-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 522,173
وێنە 105,698
پەرتووک PDF 19,683
فایلی پەیوەندیدار 98,575
ڤیدیۆ 1,419
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە پیاوانی کۆمەڵگای پیرزین ساڵی 1979
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
سابات محەمەد ساڵح
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
عەبدولڕەحمان فەرەج
وێنە و پێناس
گەنجانی گوندی باشقاڵ ئاغای ئاکرێ ساڵی 1996
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی ئازادی لە کەرکووک ساڵی 1999
ژیاننامە
ئاواز عەبدولقەهار عوسمان
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
ڕۆڵی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان لە بەشداریپێکردنی کەناڵە تەلەڤزیۆنییەکان لە ناساندنی یاسا و بڕیارەکاندا
کورتەباس
مەسعود بارزانی لەگەڵ سەرۆکی حزبی تەقەدوم کۆبوویەوە
کورتەباس
هێمن هەورامی پێشوازیی لە کونسوڵی گشتیی نوێی تورکیا کرد
ژیاننامە
هولیا ئەڤشار
کورتەباس
مەسعود بارزانی لە بەغدا پێشوازی لە پارێزگاری بەسڕا دەکات
ژیاننامە
ئەیوب محەمەدی
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
گەشتی بەهارەی کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شارەدێی دارەتوو لە بەردەڕەش ساڵی 1993
ژیاننامە
ڕزگار حاجی حەمە
ژیاننامە
بەختیار ئەحمەدی 3
پەرتووکخانە
باشترین وتەی دەروونناسی(تورکی-کوردی)
کورتەباس
مەسعود بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی دەوڵەتی یاسا دەکات
ژیاننامە
سروە ساڵەیی
کورتەباس
خەمۆکی نەمانی توانای خەونبینینە
وێنە و پێناس
چوار لە پیاوماقوڵانی شارەدێی سیدەکان ساڵی 1981
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
بەرەی نیشتمانیی یەکگرتوو زەروورەتەکەی، سروشتەکەی، ئامانج و پێداویستی یەکانی
ژیاننامە
ئەرکان باڵواسە
پەرتووکخانە
ڕێبەری نووسین بۆ میدیا و سۆشیال میدیا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
خەدیجە ئەسکەندەر حەیدەر
پەرتووکخانە
ڕێبەری ڕێگرتن لەهاندانی توندوتیژی لەدەزگاکانی میدیای کوردیدا
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئامار و ڕاپرسی - جۆری ئامار و ڕاپرسی - سەرپێچی و تاوان ئامار و ڕاپرسی - شار و شارۆچکەکان - کەلار (گەرمیان) ئامار و ڕاپرسی - جۆری ئامار و ڕاپرسی - تەندروستی ئامار و ڕاپرسی - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - هەڵبەست پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - جۆری وەشان - چاپکراو پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - شار و شارۆچکەکان - سلێمانی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.656 چرکە!