بزووتنەوەی فەرهەنگیی کورد لە سەدەی بیستەمدا؛ بەشی 03
چیا عەزیزی
$بزووتنەوەی فەرهەنگیی کورد لە ڕووسیادا$
بە خستنەڕووی پێگەی فەرهەنگیی کوردەکانی ڕووسیا، ئەم تێڕوانینە گشتییە بۆ بزووتنەوەی کورد کۆتایی(1) پێ دەهێنین. ئەگەر لە ڕووی ژمارەی دانیشتووانەوە بەراورد بکەین ژمارەی دانیشتووانی کوردەکانی ڕووسیا، بەراورد لەگەڵ ژمارەی دانیشتووانی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زۆر کەمە؛ بەڵام لە ڕووی داننان بە مافەکانیانەوە دەکرێت بڵێین یەکێتیی سۆڤیەت تاکە وڵاتی جیهان بوو کە دانی بە مافە نەتەوەییەکانی کورددا ناوە و هەر بۆیەش کوردانی ڕووسیا لە چالاکییە ئەدەبییەکان و قوتابخانەکان بە زمانی کوردی، چاپەمەنی و بەرنامەکانی ڕادیۆیی سوودمەند بوون.
توێژەران و زانایانی ڕووسیا بوونەتە هۆی سەرفرازیی ژمارەیەکی زۆر لە ڕۆشنبیران و نووسەرانی لاوی ئەو وڵاتە. لە ئەرمەنستان و گورجستان قوتابخانەی سەرەتایی و ناوەندی بە زمانی کوردی هەبووە. لە ئێرەڤان، کورسییەکی کوردۆلۆژی لە پەیمانگای پەروەردەی ئەرمەنی دامەزرا و هەروەها ژمارەیەکی زۆر پەرتووکی دەرسی بۆ بەکارهێنانی قوتابخانەکانی زمانی کوردی لەلایەن کوردناسانی ئەرمەنی لە ئێرەڤان چاپ کراون. لەنێویاندا بەرهەمەکانی ت. ماراگولۆڤ (T.Maragulov) و ڕ. درامژان (R.Drambjan) دەکرێت ئاماژەیان پێ بکرێت، و لە دوای ساڵی 1936 پەرتووکی کوردی لەلایەن نووسەرانی کورد ئەمینێ ئەڤدال (Amine Avdal) و و. نادری (w.nadri) و هتد بڵاوکرایەوە.
لە کۆتاییدا، هەر لە سەرەتای جەنگەوە دوو ڕێزمانی زۆر تەواو لەلایەن ک. کوئدۆف (K. (Kuedoev و ل. ل. سکێرمان (L. L. Sekerman) لە ئێرەڤان و مۆسکۆ بڵاوکرایەوە.
مێژووی تازە درووستکراوی ئەدەبی کوردیی ڕووسیا دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سەردەمەی ئەلفوبێی کوردی گۆڕرا بۆ لاتینی و چەندین بەرهەمی لە بوارەکانی هۆنراوە، چیرۆک و ڕۆماندا لەخۆ گرت. لە مانگی ئابی ساڵی 1958 لە کۆنگرەی قوتابییانی گەشتیار لە ئەورووپا ڕاگەیاندرا کە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا زیاتر لە هەزار و پێنجسەد بەرگ پەرتووک و وتار بە زمانی کوردی، لە ڕووسیا نووسراون و چاپ کراون. بەناوبانگترین نووسەرانی کوردی ڕووسی بریتی بوون لە: عەرەبێ شەمۆ (A. Shamilov)، جێندی (A. Gindi) و لازۆ ( (Lazo، قاسک (Qasck) مراد (Mirad) و نادری سیواس کە زۆرتریان لە ئێرەڤان بڵاو دەبوونەوە. هەروەها ڕۆژنامەی ڕێیا تازە (Reya Taze) لە ساڵی 1939ەوە هەفتەی دوو جار لە ئێرەڤان چاپ دەکرا. لەنێوان ساڵانی 1939 بۆ 1954 چەندین دیوانی شاعیران و نووسەرانی کورد بە سەرپەرشتیی ج.جەلیل (G.Galil) لە شاری ئێرەڤان بڵاوکرانەوە.
لە ساڵی 1922دا ئەلفوبێی کوردی بۆ ئەلفوبێی ئەرمەنی گۆڕرا و پاشان لە ساڵی 1926 لەلایەن ئایسۆر مارۆگولۆف (Aissor Marogulov) و عەرەبێ شەمۆوە بۆ ئەلفوبێی لاتینی گۆڕرا و لە ساڵی 1928دا ئەم گۆڕانکارییە ناسێندرا.
لە ساڵانی 1944 و 1945 ئەلفوبێی سیریلیکی (ئەلفوبێی ئێسلاڤی) کە سی و نۆ نیشانەی هەبوو (نۆ نیشانە دەنگدار و سی نیشانەی بێدەنگ) و لەلایەن وێژەوەوانگەلێک وەک کاپاک جان (Kapacjan) و جندییەوە (A. Gindi) ئامادەکرا، جێگەی ئەلفوبێی لاتینیی گرت کە ک.کوردۆڤ (K.Kurdoev) لە بەرهەمە بەناوبانگەکەیدا بە ناوی ڕێزمانی زمانی کوردی (Grammatica Kurkoyo jazyka).
$خشتەی بەراوردکاریی پێنج جۆر ئەلفوبێی کوردیی بەم شێوەیە ئامادە کردووە:$
ئەلفوبێی عەرەبی، ئەلفوبێی سیریلیک 1945، لاتینی ڕووسی 1927، لاتینی سووری و لاتینی ئێراقی.
پێویستە لەبیرمان بێت کە ئێتنۆلۆژیای ڕووسی لە شارەکانی مۆسکۆ لینینگراد بەخێرایی گەشە دەکات و زۆرێک لە کوردناسانی زانکۆ جیاوازەکان ڕەچەڵەکیان کوردە.(2)[1]
$سەرچاوەکان:$
CD.Larticle ires dicumente de M.A.Benningsen٫ les kurdes la kurdologic en union sovietique paru dans les cahier du monde Russe et sovietique vol i_i٫ avril_Juin1960.
. le problème kurde - joyce blau
3. Geew Mukriani.Dictionaric arabe_ kurde de 15000 mots.
4. cahier N I.Note sur lalphet Kurdc..
5 CF.R.P.Thomas Bios. Op cit PP212_213. CF egalemnt C.J.R.A.C.S. 1954.