پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال شێرە
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
22-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحمانی حەلەوی
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 06
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 525,097
وێنە 106,338
پەرتووک PDF 19,783
فایلی پەیوەندیدار 99,468
ڤیدیۆ 1,446
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

شەهیدان
سۆران مامەحەمە
ژیاننامە
فەرید زامدار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
ژیاننامە
هێمن حەمەکەریم
ژیاننامە
ئەحمەد سیمبان
جلوبەرگی کوردان لە چاوی گەشتیارانەوە لە ساڵانی 1501-1979 زایینی 02
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

جلوبەرگی کوردان لە چاوی گەشتیارانەوە لە ساڵانی 1501-1979 زایینی 02

جلوبەرگی کوردان لە چاوی گەشتیارانەوە لە ساڵانی 1501-1979 زایینی 02
جلوبەرگی کوردان لە چاوی گەشتیارانەوە لە ساڵانی 1501-1979 زایینی 02
چیا عەزیزی

واڵتر هەریس وەک ڕیچ باس لە نیوتەنەی دوگمەدار دەکات: (ژنان لەسەرەوەی پانتۆڵیان کە شینی تۆخ یان سوور بوو، کەوایەکیان (کە لە هەمان قوماش درووستکرابوو) دەکردە بەر، کە بە دوگمەی زێو ڕازێنرابووەوە.) (1)
هەروەها سۆن (2) باسی لە جۆرە بۆدیسێکی بێ دوگمە کردووە و نووسیویەتی جلی ژێرەوەی خانمان بریتییە لە کراسێکی کوورت و پانتۆڵێکی پۆفی کە بەشی سەرەوەی لە قوماشی نەخی سپی درووستکراوە و بەشی خوارەوەی لە هەندێک مادەی ڕێ ڕێ درووستکراوە. لە سەرووی ئەمەشەوە کراسێکی درێژە کە دەگاتە خوارەوە تا پێ بە قۆڵی بچووکی کەتانی سپی و لە ملەوە کراوەیە. دیسانەوە لەسەر ئەم کراسە، بۆدیسێکی درێژ بەبێ دوگمە بە ناوی کەوا (3) لەبەر دەکرێت کە بە هەمان شێوە دەگاتە پێیەکان؛ لە بەشی پێشەوەی جەستەی لە قوماشی گرانبەها درووستکراوە و قۆڵەکانی توند و تۆڵن، بەڵام چەند ئینجێک لە مەچەکەوە بۆ ناوەوە درزی تێدایە. (4)
بەپێی زانیارییەکانی دکتۆر وم، جلوبەرگی ئافرەتان لە گوندی هومرمل (عومەرمل) بەم شێوەیە وەسف کراوە: (ژنان کراسێکیان لەژێرەوە هەیە کە دەگاتە لای کەلەکەیان؛ جگە لەوەش وەک میسرییەکان کراسێکی درێژ لەبەر دەکەن. قوماشێکی گەورە کە بەتوندی بە سەریانەوە بەستراوەتەوە، سەرپۆشەکەیان پێکدەهێنێت کە وەک شاڵێک دەکەوێتە سەر شانەکانیان.) (5)
بە ئەگەرێکی زۆرەوە مەبەستی وم لە کراسی میسری، هەمان قۆبەی تەواو درێژی ژنانی کوردستانە. (6)
سەرپۆشەکە ئەو سەروێنەیە کە زیاپوور بەم شێوەیە باسی دەکات: (ئەم قوماشە لوولەییە ڕەشە لەسەر جەستەی کڵاوەکە کەڵەکە دەکرێت و بە سنجاقگەلێک کە بنەکەی گردە، بەیەک دەبەسترێتەوە و شوێنەواری قوماشێکی لە پشتی سەریدا لێ هەڵدەواسرێت و شۆڕ دەبێتەوە.) (7)

ئەگەر چی بە بۆچوونی ڕیچ بەوردی و بەتەواوی باسی سەروێنی ژنانی کورد ئەستەمە، بەڵام بە باشی باسی کردووە: (ئەم سەرپۆشە لە دەستماڵی ئاوریشمی یان بە واتایەکی تر شاڵێکی ڕەنگی کەوانە درووستکراوە، بە شێوەیەکی ڕێک‌وپێک و هونەری بە پێشەوەی تەوێڵ دەبەسترێتەوە و بە سنجاقێکەوە دەیبەستن کە وەک تاجێک، دوو پێ بەرزە و لاکانی بە پشتی سەرەوە شۆڕ بووتەوە لەژێر ئەم سەرپۆشەیە، سەرپۆشێکی گەورەی تر کە پێی دەوترێت دەسماڵ لەسەر شان و مل دادەنرێت کە لەسەر سنگەوە بەستراوەتەوە و کۆتاییەکەی ئەم دەسماڵە بە پشتەوە شۆڕدەبێت. ئەوەندەی من بزانم ئافرەتانی هاوژیندار ئەم دەسماڵە لەسەر دەکەن. قژەکانیان لە پشتەوە زۆر دەرناخەن بەڵام گیس (پەلکە) یا تاڵی پێشەوەی قژ دادەنن.) (8)
وەسفکردنی جلوبەرگی ژنانی کورد لە ڕێوڕەسمی هەڵپەڕکێدا لەلایەن گەشتیارانەوە چاوپۆشیی لێ نەکراوە و نیشانەی جۆرێکی تایبەتیی جلوبەرگ لای ئەوان بووە. ئۆژین ئۆبن لە وەسفی جلوبەرگی ژنانی #مەهاباد#دا دەنووسێت: (ژنان تەنوورەی چین‌چینی ڕەنگی ڕوون و نیوتەنەگەلێکی مەخمەڵی یان زێڕدار، لەبەردەکەن و لەچکەگەلێکی سپی گوڵدار-کە لەسەر سەریان گرێ دراوە و توند و تۆڵ بووتەوە–لەسەر دەکەن. شاڵ‌ملێکی ئاوریشمیی ڕەش لە شێوەی خاچ لە ملیان دەبەستن.) (9)
ئێستاش ژنانی کورد لە کاتی شایی و هەڵپەڕکێ جلی کوردی لەبەر دەکەن و تا ئێستاش بە پاراستنی ئەو داب و نەریتە پابەندن و هەرچەندە گۆڕانکاری لە شێوە و فۆرمەکەیدا ڕووی داوە، بەڵام بە گشتی جیاوازییەکیی بەرچاوی لەگەڵ قۆناغەکانی ڕابردوودا نییە. تەنیا ئەو دەسماڵە سپییە گوڵدارانەی باس کراون چیتر سوودێکی زۆریان نییە. مەبەست لەو شاڵەی لە شێوەی خاچدا بەسترابوو لەوانەیە (چارۆکە (10) یا فەقیانەی هەمان کراسی درێژ کە پێی دەوترێت #سۆران#ی، بووبێت کە قۆڵەکانی تا مەچەک و دوای کۆتایی مەچەک، قوماشێکی تری بە درێژی تا لای پێ دەدوورێنن. ژنان کۆتایی ئەم قۆڵانە لە ملیانەوە بە شێوەی خاچ دەبەستن یا بەدەوری دەستیانەوە توند و تۆڵ دەیپێچن) بووبێت، کە ئیتر بە دەگمەن بەکاردەهێنرێت. سەبارەت بە تەنوورە چیندارەکان، پێویستە بوترێ: (ئافرەتانی کورد بە گشتی-جگە لە ژنانی کوردی خوراسان- تەنوورەیان کەمتر بەکارهێناوە و ئەو جۆرە تێبینییانەی لەلایەن گەشتیارانەوە ڕەنگە بەهۆی زۆربوونی چینی جلوبەرگەکانیانەوە بووبێت کە بووتە هۆی ئەو لێکدانەوەیە یان لەبەر ئەوەی پشتوێن بەڕوونی جلەکە بە دوو پارچە لە ناوەڕاستدا دەبڕێت، بەشی خوارەوەی وەک تەنوورە دەرچووبێت.) (11) لەگەڵ ئەوەشدا، بەڕوونی حاڵەتی تەنوورەی بازنەیی پلیتی ژنانی کورد کە شێوەی جلی کچێکی بالێرین (12) دەچێت، ڕاپۆرت کراوە. (13) (14)[1]
ئەم بابەتە درێژەی هەیە...

=KTML_Bold=سەرچاوە و تێبینییەکان:=KTML_End=
1.Harris٫ B. Walter (1896)٫ From Batum to Baghdad: Viâ Tiflis٫ Tabriz٫ and Persian Kurdistan٫ William Blackwood and Sons٫ Edinburgh and London. ٫ 1896: 198
2.مارتێن هێنری دانۆهۆ (Martin Henry Donohoe)، ژمارەی ئەو ئەوروپیانەی کە هاتوچۆی کوردستان و خەڵکەکەیان کردووە، زۆر بەکەم زانیوە (بەهۆی دووریی کوردستان لە ڕێگای ناسراوی سەفەر و سەفەرکردن) و بەشی گەشتیار و توێژەرانی ڕووسی و ئەڵمانی لە بابەتی زمانناسی و خەڵکناسی ئەوان بەقەد نینۆکێک زانیوە لەم نێوانەدا بڕوای بەوەیە کە سەرگورد سۆنی بەریتانیایی E.B.SOANE بە پەرتووکی To Mesopotamia and Kurdistan in Disguise توانییویەتی کەمێک پەردەکە بکێشێتەوە دواوە و لە ڕێگەی ئەمەدا دەتوانین شێوەی ژیان و ڕەفتاری کوردەکان بە شێوەی سرووشتی چاولێکەین (دانۆهۆ، 1399: 181).
3. بە ئەگەرێکی زۆرەوە مەبەستی سۆن لە نیوتەنەی درێژ هەر ئەوەیە کە لە کوردیدا «کەواشۆڕ»ی پێ دەڵێن.
4. Soane E. B (1926)٫ To Mesopotamia and Kurdistan in Disguise٫ Boston٫ Small٫ Maynard and Company Publishers, 1926: 402.
5.بایندر هانری (1370) سفرنامه هانری بایندر کردستان بین النهرین و ، ایران ترجمه کرامت الله افسر چ اول ، تهران انتشارات فرهنگسرا (یساولی)، ص 408_407.
6. زیاءپوور، جلیل (بی تا)، پوشاک ایل ها، چادر نشینان و ڕوستائیان ایران، بی جا، انتشارات اداره ی فرهنگ عامه از انتشارات وزارت فرهنگ و هنر.ص 21.
7. زیاءپوور، جلیل (بی تا)، پوشاک ایل ها، چادر نشینان و ڕوستائیان ایران، بی جا، انتشارات اداره ی فرهنگ عامه از انتشارات وزارت فرهنگ و هنر.ص 22.
8. ڕیچ، کلودیوس جیمز (1398)، سفرنامۀ کلودیوس جیمز ڕیچ (بخش کردستان)، ترجمه و تعلیق حسن جاف، تصحیح فرامرز آقابیگی، چ اول، تهران، انتشارات ایرانشناسی، ص230-231.
9. اوبن، اوژن (1362)، سفرنامه و بررسی های سفیر فرانسه در ایران، ایران امروز 1907_1906 ایران و بین النهرین، ترجمه و حواشی و توضیحات ار علی اصغر سعیدی، چ اول، تهران، کتابفروشی زوار.ص 116.
10. چارۆکە: سەرشانیێکی ژنانە. ( شەرەفکەندی، 1369:196) فیفێر، لەڕواڵەتدا سەبارەت بە چارۆکەیە کە دەڵێت قوماشێکی گەورە و شینە کە لە پشتی ملەوە تا مەچەکی پا درێژی هەیە. (Pfeiffer 1850: 189).
11. آقابیگی، فرامرز (1400)، کرد در سفرنامەها (از صفوی تا پایان پهلوی)، چاپ اول، تهران، انتشارات ایران‌شناسی.ص 13_12.
12. Ballet_girl.
13. Harris٫ B. Walter (1896)٫ From Batum to Baghdad: Viâ Tiflis٫ Tabriz٫ and Persian Kurdistan٫ William Blackwood and Sons٫ Edinburgh and London. ٫ Barjesteh٫ 1999: 110_113.
14. آقابیگی، فرامرز (1400)، کرد در سفرنامەها (از صفوی تا پایان پهلوی)، چاپ اول، تهران، انتشارات ایران‌شناسی.
ئەم بابەتە 83 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردشۆپ - 27-03-2024
فایلی پەیوەندیدار: 8
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 27-03-2024 (0 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: کلتوور / فۆلکلۆر
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-04-2024 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 29-04-2024 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 83 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی سەرکەپکان لە ڕانیە ساڵی 1978
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
کورتەباس
کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
ژیاننامە
جەلال شێرە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
ژیاننامە
سارا ئیکرام
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
پەرتووکخانە
کەرکووکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شارۆچکەی کفری ساڵی 1989
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
شێلم فرۆشێک لە شارەدێی پیرەمەگروون ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە قوتابییانی قوتابخانەی بنگرد لە دوکان ساڵی 1977
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی چۆمان ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیست
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین

ڕۆژەڤ
شەهیدان
سۆران مامەحەمە
10-11-2008
هاوڕێ باخەوان
سۆران مامەحەمە
ژیاننامە
فەرید زامدار
20-01-2009
هاوڕێ باخەوان
فەرید زامدار
ژیاننامە
زارا محەمەدی
28-05-2019
هاوڕێ باخەوان
زارا محەمەدی
ژیاننامە
هێمن حەمەکەریم
23-07-2022
شەنە بەکر
هێمن حەمەکەریم
ژیاننامە
ئەحمەد سیمبان
12-07-2023
هومام تاهیر
ئەحمەد سیمبان
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
جەلال شێرە
22-07-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
22-07-2024
سروشت بەکر
ژیاننامە
ڕەحمانی حەلەوی
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
21-07-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ڤیدیۆ
مێژووی مەدرەسەی هەشەزینی 06
21-07-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 525,097
وێنە 106,338
پەرتووک PDF 19,783
فایلی پەیوەندیدار 99,468
ڤیدیۆ 1,446
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست 
301,033

Kurmancî - Kurdîy Serû 
88,746

هەورامی 
65,734

عربي 
28,807

کرمانجی - کوردیی سەروو 
16,281

فارسی 
8,456

English 
7,163

Türkçe 
3,570

Deutsch 
1,458

Pусский 
1,123

Française 
321

Nederlands 
130

Zazakî 
85

Svenska 
56

Հայերեն 
44

Español 
39

Italiano 
39

لەکی 
37

Azərbaycanca 
20

日本人 
18

עברית 
14

Norsk 
14

Ελληνική 
13

中国的 
11

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
لیڤا شاخەوان عەلی
کورتەباس
با هەتا هەتایە کارەساتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکەی هەڵەبجە سیمبوڵی یەکبوون و کوردایەتیمان بێت
وێنە و پێناس
قوتابییانی قوتابخانەی سەرکەپکان لە ڕانیە ساڵی 1978
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 06
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
ئێران وەکوو نەتەوەی خەیاڵی
کورتەباس
کاتژمێرە بەردینییەکەی هەرسین، بەڵگەیەک بۆ فەلەکناسی کوردی
ژیاننامە
جەلال شێرە
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای نارین
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
کورتەباس
خانەدانی موکری و بنەچەی د. قاسملوو
ژیاننامە
جەلال قادر عەزیز
ژیاننامە
سارا ئیکرام
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 04
ژیاننامە
شانیا جەمال عەزیز ڕەحیم
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
فەرهەنگی شاسوار؛ وێنەدار - بەرگی 02
کورتەباس
ئەشکەوتی میرکەلۆس لە هاودیان
ژیاننامە
جەلال ئاربیجی
پەرتووکخانە
سەرجەم بەرهەمەکانی دکتۆر کەمال مەزهەر؛ بەرگی 05
ژیاننامە
ئالان ڕەئوف
پەرتووکخانە
کەرکووکی دوای 16ی ئۆکتۆبەر
شوێنەوار و کۆنینە
سیاهگل.. پەرستگەی سەردەمی ساسانییەکان
وێنە و پێناس
سێ گەنجی شارۆچکەی کفری ساڵی 1989
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
شێلم فرۆشێک لە شارەدێی پیرەمەگروون ساڵی 1995
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
پەیمان حەمەئەمین
ژیاننامە
کەڤی فازیڵ حەسەن ئاڤدەڵ
وێنە و پێناس
کۆمەڵێک لە قوتابییانی قوتابخانەی بنگرد لە دوکان ساڵی 1977
ژیاننامە
جیهانگیری مام غەفور
وێنە و پێناس
تیپی تۆپی پێی گەنجانی چۆمان ساڵی حەفتاکانی سەدەی بیست
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
شوێنەوار و کۆنینە
کاروانسەرای قەسری شیرین
فۆڵدەرەکان
وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - ڕۆژهەڵاتی کوردستان پەرتووکخانە - پۆلێنی ناوەڕۆک - وتار و دیمانە پەرتووکخانە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست پەرتووکخانە - فایلی PDF - بەڵێ وشە و دەستەواژە - زمان - شێوەزار - کرمانجیی ناوەڕاست وشە و دەستەواژە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان پەرتووکخانە - جۆری دۆکومێنت - زمانی یەکەم پەرتووکخانە - جۆری وەشان - چاپکراو پەرتووکخانە - لە جارێک زۆرتر چاپکراوە - بەڵێ پەرتووکخانە - وڵات - هەرێم - باشووری کوردستان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.67
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.047 چرکە!