ئەی یاری شیرین، ئەی یاری شیرین
ئەی نەونەمامی دەم بە پێکەنین
وەها نەزانی تۆم لە بیرچووە
گڕی دڵداری جاران کزبووە
کەویار، کەویار، خاس کەویارێکی
دەم گرد و مەم گرد، کەو ڕەفتارێکی
قەد باریک و باڵا بەرز، نەونەمامێکی
هیچ بەندیخانە و ئێش و ئازارێ
یادت لە دڵما دەرناکا تاوێ
بەڵام لە دەوری شوومی وەهادا
باخی دڵداری هەرگیز بەرنادا
وەرە باببین بە هاوڕیێ گیانی
هاندەری یەکبین بۆ کامەرانی
هەتا ئامانجی گەل دەسگیر ئەبێ
هیچ نەبێ دڵمان، لای یەک ژیر ئەبێ. [1]
هۆنراوەی: #فۆلکلۆر#
وتنی: #مەزهەری خالقی#
شوێن: لەندەن
ساڵی: 1986
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=574284&document=0001.mp3=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی کەویار بە دەنگی مەزهەری خالقی=KTML_Link_External_End=