لەنێو هۆڵی هۆتێل ئەنتەر لە شاری #بەغدا#ی پایتەختی ئێراق کۆبوونەوەی یەکەمی یارییەکانی خولی نایابی شەتڕەنجی یانەکانی ئێراق دەستیان پێکردوو لە بەهێزترین یاری خۆیدا، تیمی شەتڕەنجی یانەی پێشمەرگە ڕووبەڕووی یانەی (الحشد الشعبی) بوونەوە و دوایی یارییەکانی بەهێز دواجار، تیمەکەی پێشمەرگە توانیان بە ئەنجامی چوار خاڵ و نیو لە بەرانبەر یەک خاڵ و نیو سەرکەوتن بەدەست بهێنن.
ئەمە و یارییەکانی کۆبوونەوەی یەکەمی خولەکە بەردەوام دەبێت و بڕیارە بیرمەندانی یانەی پێشمەرگە لەو کۆبوونەوەیەدا حەوت جەولەی یارییەکانیان ئەنجام بدات. [1]