ڕۆشنبیر، نووسەر و هۆزانەوانی کورد، لە ساڵی 1920 لە گوندی (ئەسکیماغارا) لە نووسەیبینی سەر بە پارێزگای #ماردین#ی باکووری کوردستان لە دایکبووە، موسا عەنتەر لە درێژایی ژیانی خوی دا بەرگری لە دۆزی ڕەوای کوردی کردوتەوە و لەپێناوی ئەم خەباتەدا تیرۆرکراوە لەلایەن هێزە تاریکەکانی تورک پەرستەکان. دایکی موسا عەنتەر یەکەم موختاری ژن بووە لە تورکیا، خاوەن سێ زارۆک بووە، دوو کوڕ و کچێک، لە کودەتای 27ی مایس دا لە زیندان دا بووە، لە درێژایی ژیانیدا 11.5 ساڵ لە زیندان دا ماوەتەوە، لە ڕۆژی 20-09-1992 لەلایەن هەندێک کەسێکی نە ناسراو هاتووتە تیرۆر کرن.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/229/0017.JPG=KTML_Photo_Alt=موسا عەنتەر=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/229/0017.JPG=KTML_Photo_End=
گۆڕەکەی لە گوندی ئاکارسوی ماردینە، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی پارتی خەباتی گەل، بووەتە سەرۆکی ئینستیتوی کورد لە ئیستانبول، موسا عەنتەر لەم ئۆرگانەکاندا کار کردووە:
(سەرچاوەی دیجلە، پوستەی شەرق، وەلاتی پێشەوە، جیهانی ئاشتی، دەنگ، وەلاتی نوێ، وەلات، ڕەوشەن، تەولو، ڕوژەڤی ئازاد)
$بەرهەمەکانی:$
یادگارەکانم I- Anılarım I
یادگارەکانم I I AnılarımI I
کملKımıl
وەقائیمە Vakainame
برینا ڕەشKara yara
فرات دەرێژێت مەرمەرە Fırat marmaraya akar