کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  582,467
وێنە
  123,323
پەرتووک PDF
  22,038
فایلی پەیوەندیدار
  124,592
ڤیدیۆ
  2,187
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,665
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,191
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,635
عربي - Arabic 
43,433
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,350
فارسی - Farsi 
15,493
English - English 
8,495
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,020
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,747
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
879
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,416
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,922
نەخشەکان 
237
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,186
شوێنەوار و کۆنینە 
729
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,026
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,583
کورتەباس 
22,088
شەهیدان 
11,888
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
240
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,058
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
885
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,191
PDF 
34,596
MP4 
3,800
IMG 
232,295
∑   تێکڕا 
271,882
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
شێخ محەمەدی خاڵ
پۆل: ژیاننامە
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، (مافی گەییشتن بە زانیاریی گشتی) بۆ هەموو تاکێکی کورد دەستەبەردەکات!
بەشکردن
Copy Link3
E-Mail0
Facebook2
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram1
Twitter1
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
6 دەنگ 4
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)10
English - English10
عربي - Arabic10
فارسی - Farsi1
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
شێخ محەمەدی خاڵ
شێخ محەمەدی خاڵ
شێخ محەمەدی خاڵ، کوڕی شێخ عەلی کوڕی شێخ ئەمینی خاڵه، کە بە پێنج پشت دەگاتەوە بە مەلا مستەفای موفتی بابانەکان، مەلا مستەفای باپیرەگەورەی شێخ محەمەدی خاڵ پاش گواستنەوەی #میرنشینی بابان# لە #قەڵاچوالان#ەوە بۆ #سلێمانی#، ساڵی 1784 لەگەڵ خۆیدا دەستنووسەکانی هێناوه، ئەو دەستنووسانە لە باپیرە گەورەیە وه، کە مەلا ئەبوبەکری موسەنیفە بۆی ماوەتەوه، ئێستا مێژووی بەشێک لە دەستنووسەکانی شێخی خاڵ، کەنزیکەی 636 دەسنووسە دەگەڕێتەوە بۆ چوارسەد ساڵ لەمەوبەر.
مامۆستا خاڵ لە ساڵی 1904 لە شاری سلێمانی لە بنەماڵەیەکی ئایینی ناوداری کوردستان لەدایکبووه، لە ساڵی 194 باوکی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە، باپیری حاجی شێخ ئەمینی خاڵ، کە پیاوێکی ناوداری خواپەرست بووه، خاڵ و هەر چوار براکەی بەخێو کردووه، سەرەتای خوێندنی لای باپیری بووە و لە قوتابخانەی باپیریدا بەڕاستگۆیی و دەستپاکی و خواپەرستی و ڕازیبوون و دوورکەوتنەوە لە هەڵپەی جیهان پەروەردەبووه.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/348/0007.JPG=KTML_Photo_Alt=شێخ محەمەدی خاڵ=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/348/0007.JPG=KTML_Photo_End=
مامۆستای خاڵ هەر لە منداڵییەوە ئەوینی خوێندن و نووسین و خولیای پەرتووک و دەستنووس بووه، بەشی زۆری خوێندنی لای مامۆستا شێخ عومەری قەرەداغی بووه، کە زانایەکی ئایینی بەناوبانگ بوو، نەک هەر لە کوردستاندا، بەڵکوو لەناو زانا ئایینییە عەرەبەکانی ئێراقیشدا، بەشێکیش لە خوێندنی لای مەلا حسێنی پیسکەندی و شێخ جەلالی قەرەداغی بووه.
لە ساڵی 1931 باپیری کۆچی دوای دەکات، ئەحمەد بەگی تۆفیق بەگ لەو سەردەمەدا بەڕێکاریی سلێمانی بووه، ئاهەنگێکی گەورە لە مزگەوتی حاجی شێخ ئەمینی خاڵ ساز دەکات، کە زۆربەی پیاوماقووڵانی سلێمانی بانگهێشت دەکرێن و هەر لەم ئاهەنگەدا بە فەرمانی فەرمی شێخ خاڵ دەکرێت بەپێشنوێژ و وانەبێژی مزگەوتەکەی باپیری.
لە کۆتایی ساڵی 1931 تا کۆتای ساڵی 1938 بەوانەوتنەوە و پڕۆژەی دانانی فەرهەنگی خاڵ و ڕێزمانی کوردی و چەند پەرتووکێکی ئایینی وەک فەلسەفەی ئایینی ئیسلام و ژیانی پێغەمبەرەوە سەرقاڵ دەبێت. هەر لەم ماوەکوورتەدا دوو پەرتووک بە چاپ دەگەێنێت، پاشان لە ساڵی 1939 لەلایەن شالیارێتی دادەوە بانگەواز دەکرێت بۆ پێویستی چەند قازییەک، ئەویش بەشێوەی تاقیکردنەوه.
شێخ خاڵ یەکێک دەبێت لەوانەی تاقیکردنەوە ئەنجامدەدات و پلەی یەکەمی بەدەست دەهێنێت. بە فەرمانی پادشایەتی دەکرێت بەقازی و لە #هەڵەبجە# دادەمەزرێت، ئیتر ناچاردەبێت دووربکەوێتە لە وانەوتنەوه، لە ژیانی فەرمانبەرێتیدا یەکێک بووە لە قازییە ناودارە شارەزاکانی ئێراق و لە ماوەی 28 ساڵ کار وەک قازی لە #چەمچەماڵ# و سلێمانی و #کەرکووک# و مووسڵ ئەنجامداوه.
لە ساڵی 1962دا لەناو هەموو قازییەکانی ئێراقدا هەڵبژێراوە بە ئەندامی دادگای جیاکردنەوەی شەرعی لە بەغدا، لەم ماوە زۆرەدا جێپەنجەی لە شالیارێتی داددا دیار و ناسراو بووه، بەوەی کە بەهیچ جۆرێک لە یاسا و شەریعەت لاینەداوه، هەرچەندە چەند جارێک لەلایەن کاربەدەستانی زۆر گەورەوە فشاریان خسووەتە سەر بۆ ئەوەی لە یاسا لابدات، بەڵام بێ کەڵک بووه.
شێخی خاڵ لەبەر ئەوەی نووسەرێکی خاوەن بیر و لێهاتوو بووه، خاوەنی بەرهەمی زۆر و بەکەڵک بووه، بۆیە یەکێکە لەو کوردە زۆردەگمەنانەی کە لە زۆر زووەوە بووە بە ئەندام لە کۆڕی زانیاری ئێراقدا، تەنیا خوالێخۆشبوو تۆفیق وەهبی بەگ لەپێش ئەوەوەیە لەم بوارەدا، شێخی خاڵ لە ساڵی 1953وە ئەندامی کۆڕی زانیاری ئێراق بووە و لە ساڵی 1972ەوەجێگری سەرۆکی کۆڕی زانیاری کوردیش بووه، جێپەنجەی زۆر دیارە لە هەردوو کۆڕەکەدا، بەرهەمەکانی باشترین بەڵگەن لەم ڕووەوە و توانیوەتی خزمەتی نەتەوەکەی بکات لە بواری ڕۆشنبیریدا و لە ڕێی هەردوو کۆڕی زانیارییەوە ناوی گەورەپیاوانی کورد بگەیەنێت بەجیهان، وەک موفتی زەهاوی، کە باوکی شاعیری گەورەی بەناوبانگ، جەمیل سدیق زەهاوییه، هەروەها بێتووش، شێخ ئەحمەد فائیز بەرزنجی، بابەتایەری هەمەدانی، مەلا محەمەدی خاکی و چەندین زانای دیکەی ناودار.
مامۆستای خاڵ کەسایەتییەکی کۆمەڵاتی ڕەوشت جوان و زمانپاک و دڵفراوان و مێشککراوە و لەسەرخۆ بووە و تاڕادەی خواپەرستی باوەڕی بەڕاستگۆیی و لێبووردن و ڕێزگرتن لە ماف و دادوەری هەبوو، لەو باوەڕەدا بوو، کە کوردایەتی خواپەرستییه، بۆیە لە ناخی دەروونییەوە دژی هەموو جەور و ستەمێک بوو، کە لە نەتەوەکەی دەکرا.
یەکەم وتاری کە گۆڤاری گەلاوێژدا لە کانوونی دووەمی 1940دا لەژێر ناونیشانی خۆشەویستی نیشتمان دایە کەسانی تر، ئەگەر تەنیا هەستی نەتەوایەتی هاندەر بوایە بۆ بەربەرەکانی ئەو ڕژێمانەی کە بەردەوامبوون لە کاولکردنی کوردستان و زەوتکردنی خاکی کوردستان، مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ لەگەڵ هەستی نەتەوایەتیدا هەستی ئایینیش ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە زیادکردنی گڕ و بڵێسەی تۆڵەسەندن تێیدا بەرانبەر بە دوژمنانی کورد و کوردستان، و لەو باوەڕەدا بووە، دەبێت ئایین ئاوێتەی نیشتمانی و نەتەوایەتی بێت و خەباتی نیشتمانیش پێویستییەکی ئایینی بێت.
شێخ محەمەد خاڵ ڕۆژانە10 کاژمێر بە نووسین و خوێندنەوەوە سەرقاڵ دەبوو، لەسەر ئەم پڕۆگرامەش تامردن هەر بەردەوام بوو، سەرەتای خوێندنەوەی لە دەمەوبەیانییەکی زووەوە تا نزیکی نیوەڕۆ، کە دەیکردەنزیکەی 6 کاژمێر لە جیهانی پەرتووک و دەستنووسدا و دوانیوەڕوانیش پێش ئەوەی بڕوات بۆ مزگەوت 3 کاژمێر لە خوێندنەوە و پێداچوونەوەی ئەو پەرتووکانەی، کە لەژێر چاپدابوون و ڕاستکردنەوەی هەڵەکانیان، شەوانەش پێش نووستن ماوەی کاژمێرێک بەخوێندنەوەوە خەریک دەبوو، لە ناوەڕاستی حەفتاکانەوە تەنیا یەک چاوی مابوو و بەردەوام زەڕەبینی بەکاردەهێنا بۆ خوێندنەوە و هەندێک جار پێیان دەگوت: کەوتویتەتە تەمەنەوە و ئیتر ئەوەندە خۆت ماندوومەکە لە وەڵامدا دەیوت: تەندرووستیم بەندە بەخوێندنەوە و نووسینەوه، ئەگەر دوورم بخەنەوە لێی، نەک هەر تەندرووستم خراپ دەبێت، بەڵکوو لەوانەشە بمرم، من وەک ماسی چۆن، کە لەئاو دەرت هێنا دەمرێت، منیش گەر دوورم بخەنەوە لە پەرتووک و نووسین ئەوا دەبێت ماڵاواییتان لێبکەم، بۆ نیوەچاوەکەشم، تو خوا چاوێک لەم ڕێگایەدا کوێر نەبێت بۆچی باشه؟
مامۆستای خاڵ لە ڕۆژی #1989-07-15# دا ماڵاوایی لە جیهانی زانست و زانیاری کرد و بەرەو جیهانی کۆتایی کەوتە ڕێ، مامۆستا شێخ محەمەدی خاڵ لە دوای خۆی 40 پەرتووکی لە چاپدراوی بەجێهێشتووه، کە زانستەکانی لێکدانەوه، زمانەوانی، وێژەیی، بانگخوازی، مێژوویی، ....هتد لەخۆی دەگرێت. [1]
ئەم بابەتە 132,196 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
فایلی پەیوەندیدار: 12
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 44
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی لەدایکبوون: 00-00-1904
ڕۆژی کۆچی دوایی: 15-07-1989 (85 ساڵ)
جۆری کەس: زمانەوان
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان (لەدایکبوون): سلێمانی
لەژیاندا ماوە؟: نەخێر
میرنشین: بابان
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (لەدایکبوون): باشووری کوردستان
ڕەگەزی کەس: نێر
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-11-2008 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 15-07-2025 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 132,196 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.18 KB 28-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.828 چرکە!