ناوی (محەمەد حسێن سابیر)ە، لە #سلێمانی# لەدایکبووە. لە ساڵی 1969ەوەخەریکی وێنەکێشانە، ئەندامی گەلەریی بابان و ڕێکخراوی هونەرمەندانه، فەرمانبەرە لە بەڕێوبەرایەتی هونەری شێوەکاریی لە سلێمانی، ماوەی چل ساڵەکاری وێنەکێشان دەکات.
ناشاد هەر لە ساڵانی حەفتاوە لەبۆنە تایبەتییەکاندا، زۆر لەدیوارەکانی شاری سلێمانی بەوێنەی سەرجڕاکێش ڕازاندۆتەوه.
پیشانگەکانی هونەرمەند:
ساڵی 1970 پێشانگەی لە قوتابخانەی ئەزمر -سلێمانی کردووەتەوە
ساڵی 1972 پۆستەری دژی ڕژێمی #بەعس# کردووە.
ساڵی 1978 پیشانگەی لەنۆرمبێرگ-ئەڵمانیا کردۆتەوه.
ساڵی 1982 پیشانگەی لەپارکی ئیرەم-تاران کردۆتەوه.
ساڵی 1985 پیشانگەی لەکەرەج-تاران کردۆتەوه.
ساڵی 1987 پیشانگەی لەشفان فۆرت -ئەڵمانیا کردۆتەوه.
ساڵی 1988 پیشانگەی لەبام بێرگ لەئەڵمانیا کردۆتەوه.
ساڵی 1991 پیشانگەی لە هۆڵی کۆم کار لەئەڵمانیا کردۆتەوه.
ساڵی 1991 بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیشانگەی لەبۆن-ئەڵمانیا کردووەتەوە.
ساڵی 1994 بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوه، پیشانگەی لەبۆن-ئەڵمانیا کردۆتەوه.
لە ساڵانی 2002 تا 2006 بەبەردەوامی زۆربەی شوێنەگشتییەکانی ناو شاری سلێمانی ڕازاندۆتەوه.[1]
ناشاد، ڕۆژی #08-05-2024# لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.