$ژیاننامە$
لەرێکەوتی 25-09-1967 لە #هەولێر# لە گەڕەکی #خانەقا# لە دایکبووە تا پۆلی 3 ناوەندی خۆیندووە، لە منداڵیدا لە قوناغی سەرەتایی زۆر زیرەک بوو، هەموو ساڵێک بە یەکەم دەرچووە، ئەو وزەیەکی باشی هەبوو، وەرزشکارێکی باش بووە.
ئەردەڵان لە خێزانێکی کوردپەروەر گەورە بووە، هەر لە تەمەنی هەرزەکاری حەز و خولیای هونەری هە بووە هەر زوو لە تەمەنێکی زۆر بچووک هەوڵدەدات پەیوەندی بەڕیزەکانی پیشمەرگەی کوردستانەوە بکات بەڵام لەبەر بچووکی تەمەنی وەرناگیرێت.
$خەباتی$
دوای 18 ساڵی ئەردەڵان دەبێتە #پێشمەرگە#ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەتیپی 86 ی بەرانەیەتی.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2082/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەردەڵان بەکر=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/2082/0003.JPG=KTML_Photo_End=
لە دوای شاڵاوی بەدناوی #ئەنفال#ییش لە ساڵی 1988 لەناو ڕێکخستنەکانی یەکێتی، دەست بە خەباتی نهێنی دەکات، لەناوی شاری هەولێر، لە ڕاپەڕینیشدا سەرپەرشتی هێزیک دەکات بۆ چەند گەرەکێک لەوانە، گەڕەکی خانقا تاکوو دەگاتە، شارع هەولێر..
لە #کۆڕەو#ی 1991 کوردستان بە جێ دەهێڵێت و دەچێتە وڵاتی سوید، ماوەی 15 ساڵ لە غوربەت ژیا، دەمەوێت لێرەدا یەکێک لەوتەکانی بهێنمەوە یادی خوێنەری خۆشەویست کە بەردەوام لەگەڵ لەگەڵ هاوەڵەکانی دەیووت (مرۆڤ هەستە من هەرگیز هەست ناکەم کە لەهەندەرانم هەمیشە وا دەزانم لە کوردستانم) هێندە خۆشەویشتی بۆ خاک و نیشتمانی هەبوو.
$چالاکیی هونەری$
ئەردەڵان نموونەی هونەر و هونەر مەندانی کورد بوو، لە ساڵی 1986 یەکەم کاسیتی خۆی بڵاوکردۆتەوە..لە ساڵی 1993یش لە وڵاتی سوید یەکەم ئەلبوومی بڵاوکردەوە.
ئەردەڵان خاوەنی 5 ئەلبومی گۆرانییە...لەوانە،
شەم-şem
ئەلبومی 2007-Elbumî 2007
وەفای عەشق-Wefay 'Eşq
هەڵبژاردە-Hellbjarde
ئەردەڵان بەکر-لە یەکێک لە گۆ#ڕانیە#کیانیدا بەناوی (کچی گاور) دەڵێت:
کچی گاور دڵی بردم ئەشقی بووم پیری کردم
تازە دونیایی من وایە من بریندارم ئەو تەبیبم
وا دەرۆی و جێم دەهێلی
برینی کۆنە بە ئێش دێنی
دەرۆی پێم بڵی بۆ چ لایەک
هیچ کەس وەک من خۆشتی ناوێ
ئیشقی جوانیت وای لێکردم دونیاو خەیاڵی بردم
لە تەمەنی نێو گەنجیما ڕسوای هەردوو دونیات کردم
جوانەمەرگ نەخۆشی درێژخایەنی هەبوو، خۆی دەیزانی، چونکە پزیشکەکان پێیان گوتبوو، بەڵام ئەو زۆر بەئومێدێکی گەورەوە لەدڵ و خەیاڵی دانابوو چاک ببێتەوە، یاخود بەرەو باشی بڕوات و ئیتر دەست بکات بە وەرزش و ژیانێکی نوێ بۆ خۆی دابین بکات!؟ بەڵم لە هەمان کاتدا نەیدەویست ئازیزانی خۆی دڵ گران بکات بەم هەواڵە ناخۆشەی.. بڕیاری دابوو کە لای کەس باسی نەکات تەنیا لەلای براکانی و چەند کەسێکی تر.
مخابن، مەرگ ڕێگەی نەدا ئەردەڵان کاری باشترو جوانتر پێشکەش بکات و، لە ڕۆژی 10-10-2009، لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی وڵاتی سوید، بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد و دوای چوار ڕۆژیش لە ئێوارەی 14-10-2009، تەرمەکەی گەییشتەوە هەولێر و ڕۆژی 15-10-2009، لە مەراسیمێکی شایستەدا لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد لە هەولێر بەخاک سپێردرا.
ڕۆژی #06-03-2014# بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی و نیاز نووری نەقیبی سەندیکای هونەرمەندان و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و ڕۆشنبیران و بنەماڵەی هونەرمەندی کۆچکردوو ئەردەڵان بەکر، لە پارکی منارە لە هەولێر پەردە لەسەر پەیکەری ئەو هونەرمەندە لادرا.
پەیکەرەکە لەلایەن پەیکەرساز ڕێبین سەرکار-ەوە درووستکراوە و پۆرترێتە و قەبارەکەی دوو ئەوەندە و نیوی قەبارەی ئاساییە و لەمادەی فایبەر گڵاس درووستکراوە.