لەڕێکەوتی #01-01-1971# لە گوندی #کڵاشکەران# هاتۆتە دنیاوە. تا قۆناغی ناوەندی لەقوتابخانەی بازیان خوێندووە. لەقۆناغی یەکەمی پیشەسازیی #چەمچەماڵ# لەلایەن ڕژێمەوە زیندانی کراوە تا ساڵی 1992. سەرەتای ساڵی 2000ەوە وەک هەمووئەوانەی کۆچیان بەرەو مەنفا کرد ئەویش ڕووی کردۆتە بەریتانیا و تائێستا لەوێ دەژی. سێ شەهادەی فول دبلۆمای (ناشناڵ دبلۆما) لەبواری کولتوور و میدیا و ڕۆژنامەنوسیدا هەیە. چەندین کۆرسی تایبەتیشی لەبوارە جیاوازەکانی وەک فیلمکاریی و نواندن و سیاسەتی ئیجتیماعی و ئای تیدا ئەنجام داوە. لە ناوەندی پەرستگەی زەردەشتیانی جیهان دەورەی هیربەدیی تەواو کردووە و پلەی موبەدیان داوەتێ. پاشان لەخانەی مەزدا لەلەندەن خوێندویەتی و ئاوێستای پیرۆزی لەبەر کردووە. خاوەنی ئیمتیازی ماڵپەڕی پێنوسەکان بووە و بەردەوام لەوێندەر نوسیوێتی و ماوەیەک سەرنوسەری گۆڤادی نێوەند بووە و لەسەرەتای دەستبەکاربوونی کوردستانپۆستدا یەکێک بووە لەنوسەرە بنچینەییەکانی و ئەندامی دەستەی نوسەران بووە.. چووار ڕۆمانی چاپکراوی هەیە، لەژێر ناوی (وشەکانی ناو چاڵ) و (لەسەردەمی سەرۆکایەتیمدا). (ووڵاتی بەرد) و (شانشینی ژێر دەوار) پەرتوکێکی لێکۆڵینەوەی دەربارەی ئاینی زەردەشتی بەناوی (بەهەشتی ئەهورایی) چاپ و بڵاوکردۆتەوە و هەروەها پەرتوکی (سروشواژ) ی خوردە ئەوێستای وەرگێڕاوە و بڵاو کردۆتەوە. نامیلکەیەکی لەژێر ناوی (نهێنیەکانی بوون) چاپ و بڵاو کردۆتەوە.
پیر لوقمان لەساڵی 2015 بۆ یەکەم جار و پاش 1437 ساڵ دابڕانی کورد لەئاینی زەردەدتی لە کوردستان دەشتی بەبانگەشەی ئسینەکە کردووە و ناوەندی زەردەشتیانی دامەزراندووە و خۆیشی وەک ڕێبەری ئاینی زەردەشتی و وەک سەرۆکی ناوەندی زەردەشتیان لەژێر ناوی پیر لوقماندا لەناو زەمینەی کوردەواریدا ناسێندرا.[1]