یاسین تەها، توێژەر و ڕۆژنامەنووسە، هەڵگری ماستەرە لە ئاین و ئاینزاکانی کوردستان و بەهەردوو زمانی کوردی و عەرەبی بۆ میدیا ناوخۆیی و عەرەبییەکان لەبارەی بابەتە کلتوریی و مێژویی و هەنوکەییەکان دەنوسێت.
پرۆفایل:
_ دەرچووی بەشی مێژووی زانسە مرۆییەکانی زانکۆی #سلێمانی# بەپلەی یەکەم 2002_2003
_ وەک پەیامنێرو هەواڵساز لە ڕۆژنامەی هاوڵاتی کاریکردووە 2001 _ 2005
_وەک ئەندامی دەستەی نووسەران و بەرپرسی مەلەفەکانی خوێندن و عێراق لەرۆژنامەی ئاوێنە کاری کردووە بەر لە جێهێشتنی ئەم ڕۆژنامەیە جێگری سەرنوسەر بووە2012 _2006.
_ وەک ڕۆژنامەنوسی شارەزا لە کاروباری کوردستان و #کەرکووک# لە گروپی میدیاکانی مکلاچی ئەمەریکی www.mcclatchydc.com ڕاپۆرت و شیکاری بڵاوکردووەتەوە 2012_2006
_ وەک ڕیپۆرتەرو شرۆڤەکار لە ماڵپەڕی نیقاش www.niqash.org کاریکردووە 2011_2006
_ لە 2012 چوتە زانکۆی المنصورة لە کۆماری میسر بۆ خوێندنی باڵا و لە 2015 ماستەری لە ئاین و ئاینزاکانی کوردستان بەدەستهێناوە.
_ چەندین لێکۆڵینەوەی لە ماڵپەڕو گۆڤارە جیاجیاکان بڵاوکردۆتەوە لەوانەش (مدارات کرد)، (جۆرناڵ)، (خاڵ).
_ لەکەناڵی nrt کوردی بەرپرسی دۆسیەی عێراق بووە، لە نیسانی 2016 وەک جێگری بەرێوەبەری کەناڵی nrt عەرەبی دەستبەکاربووە تا وەستانی کەناڵەکە لە ئایاری 2018.
_ ژمارەیەک شیکارو وتار و بابەتی دەربارەی پرسە جۆربەجۆرەکانی کوردستان لە ماڵپەڕی درج میدیا ی لوبنانی بڵاوکردووەتەوە کە تایبەتە بە کاروباری وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
_ وەک توێژەر لە ناوەندی کوردستان بۆ دۆکێومێنت و لێکۆڵینەوەی ئەکادیمی سەر بەزانکۆی کوردستان کار دەکات و کاری ئەم سەنتەرەش گرنگیدانە بە دەستنوس و بەڵگەنامە کوردییە کۆنەکان.[1]