یەکێکە لە دەوڵەمەندە بەناوبانگەکانی #سلێمانی# و بەفەرمی خاوەنی کۆمپانیای #ئاسیاسێڵ#ە.
فاروق مستەفا ڕەسوڵ ناسراو بە فاروق مەلا مستەفا لە ساڵی 1941 لە گەڕەکی دەرگەزێن/شاری سلێمانی لە دایک بووە. ئەو کوڕی کەسایەتی ئایینی و ڕیفۆرمخواز و شاعیری کورد مەلا مستەفای سەفوەتە. فاروق مەلا مستەفا ڕۆشنبیر و بزنزمانێکی کوردە و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی فاروق هۆڵدینگ و سەرۆکی ئەنجوومەنی بەڕێوەبردنی کۆمپانیای ئاسیاسێڵه. ئەو سەرکردە و ئەندامی پێشووتری مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عیراقی(قیادەی مۆقەتە)سەرکردایەتی ناوەندی بووە و بەشدار بووە لە شۆڕشی ئەیلول لە بەرانبەر ستەم و دیکتاتۆرییەت. بە درێژایی ژیانی خەباتی کردووە بۆ هێنانەدی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و یەکسانی و بوونیاتنانی پڕۆژەی ئابووری گرنگ لە کوردستان. [1]