دانا ڕەئوف، نووسەر و شانۆکار و دراماتۆرگ
لە دایک بووی ساڵی 1962 لە #سلێمانی#، لە بەغدا هونەری شانۆی تەواوکردووە، یەکێکە لە دامەزرێنەرانی شانۆی ئەزموونگەری کوردی لە کوردستان، یەکەم پەڕتووکی لە ساڵی 1982دا بەناوی (شانۆی توندوتیژی لەنێوان تیۆر و پراکتیکدا) بڵاو کردۆتەوە. لە ساڵی 1992 و لە ستۆکهۆڵم دەژی. لە سویدیش خوێندنی شانۆیی پراکتیکی و شانۆی پێداگۆگی خوێندووە. لە ستۆکهۆڵم تیپی شانۆی تایبەت بە خۆی (شانۆی پریشکی نێونەتەوەیی) هەبووە و وەک ئەکتەر و دەرهێنەر بە سویدی و لەگەڵ شانۆی سویدی کاری کردووە. بۆ ماوەی شەش ساڵ لە شانۆی پادشایەتی لە ستۆکهۆڵم و دوو ساڵ لە شانۆی گەل و شانۆی دەوڵەت کاری کردووە. بۆ چەندین جار ئەندامی دادوەری دەقی شانۆیی بووە، کە لە سوید لە شانۆی پادشایەتی و شانۆی دەوڵەت ڕێکخراوە. لە دوو پەڕتووک دا، یەکێکیان بە ئینگلیزی و ئەوی تریان بە سویدی لەلاین پسپۆرانی زانستەکانی شانۆوە، لێکۆڵینەوە لەسەر کار و چالاکییەکانی سویدی کراوە. تا ئێستا 48 پەڕتووکی لە بواری شانۆدا چاپ کردووە، چەندان دەقی شانۆیی و لێکۆڵینەوەی لە زمانی سویدییەوە کردووە بە کوردی، هاوکات سێ پەڕتووکیشی بە سویدی بڵاو کردۆتەوە. یەکێک لە پەڕتووکە سویدییەکانی (ڕەوش و داهێنان) لە زانکۆی ستۆکهۆلم و زۆربەی پەیمانگاکانی هونەری شانۆ، وەک مەنهەجی خوێندن بەکارهێنراوە، شایەنی باسە، ئەم پەڕتووکە خاتوو (کارین هیلاندەر) پڕۆفیسۆر لە زانستەکانی شانۆ لە زانکۆی ستۆکهۆڵم پێشەکی بۆ نووسیوە.
لە پەیمانگای هونەری نواندن لە ستۆکهۆڵم وانەی گوتۆتەوە، هاوکات مامۆستای شانۆیە، هەروەها چەندان سیمیناری لە سوید و لە کوردستان سەبارەت بە شانۆ، بە سویدی و بە کوردی پێشکەش کردووە. بەشداری چەندان کۆر و سیمیناری لە سوید، دانیمارک و ئینگلتەرا کردووە. جگە لە نووسین و وەرگێڕان و پەڕتووکە تیۆرییەکانی زیاتر لە بیست دەقی شانۆیی نووسیوە.
دانا ڕەئووف سەرپەرشتی بڵاوکراوە شانۆییەکانی کوردستانی کردووە، بۆ نموونە زنجیرەی دەقی شانۆیی بیانی لە دەزگای ئاراس، گۆڤاری شانۆ لە تیپی شانۆی سالار، هەروەها ئێستایش سەرپەرشتی دەکردنی گۆڤاری (تاڤ) دەکات، کە تایبەتە بە شانۆ و لە سلێمانی، لەلایەن گرووپی تاڤەوە دەردەچێت.
$لە بەرهەمە بڵاوکراوەکانی نووسەر$
1-شانۆی توندوتیژی لەنێوان تیۆر و پراکتیکدا، لێکۆڵینەوە 1988
2-وتاری ئەزموونگەری لە ڕەوتی شانۆی کوردیدا، لێکۆڵینەوە 1995
3-ستریندبێری و سۆناتای تارمایی لەنێوان ڕاینهارت و بێریماندا، لێکۆڵینەوە، 2001، دەزگای سەردەم، چاپی کوردستان.
4-ستریندبێری و سۆناتای تارمایی لەنێوان ڕاینهارت و بێریماندا، 2001، چاپی سوید
5-پیتەر بروک لە شانۆی هاوچەرخی جیهانیدا، لێکۆڵینەوە، 2003، دەزگای سەردەم، چاپی کوردستان.
6-پیتەر بروک لە شانۆی هاوچەرخی جیهانیدا، لێکۆڵینەوە، 2004، چاپی سوید
7-شانۆی سویدی، هەڵوێستە و تێڕوانین لە ڕەوتی شانۆی سویدی لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ، لێکۆڵینەوە، دەزگای ئاراس، 2006
8-مۆسیقای بێ دەنگ، شانۆنامە، نووسینی لاش نۆرێن، وەرگێڕان لە سویدییەوە، دەزگای ئاراس، زنجیرەی شانۆی بیانی، 2007
9-مۆسیقای بێ دەنگ، شانۆنامە، نووسینی لاش نۆرێن، وەرگێڕان لە سویدییەوە، چاپی سوید، 2007
10-هارۆڵد پینتەر، ژیان و شانۆ، لێکۆڵینەوە، لە بڵاوکراوەکانی گۆڤاری شانۆی تیپی شانۆی سالار، 2009
11-شانۆی سویدی، لێکۆڵینەوە، لە بڵاوکراوەکانی گۆڤاری شانۆ، 2010
12-لە کلاسیکەوە بۆ مۆدێرن، لێکۆڵینەوە، ڕەنج، 2010
13-چین، شانۆنامە، نووسینی ئێریک ئۆدێنباری، وەرگێڕانی لە سویدییەوە، دەزگای ئاراس، زنجیرەی شانۆی بیانی، 2010
14-تەرمیناڵ. سێ شانۆنامە، نووسینی لاش نۆرێن، وەرگێڕان لە سویدییەوە، دەزگای ئاراس، زنجیرەی شانۆی بیانی، 2011
15-پانتایی بۆش و دەروازەیەک بۆ شانۆیەکی جودا. دەزگای سەردەم، 2013
16-ئاوگوست ستریندبێرگ، ژیانی مرۆڤێکی بێدەرەتان و نووسەرێکی ڕچەشکێن، بیۆگرافیا و ڕاڤەکردن. دەزگای سەردەم، 2014
17-پەڕینەوە بە مەرزەکاندا. دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان، 2014
18-ژان ژینییە ئەفسانە و واقیع، دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان، 2015
19-تیۆرەکانی دەرهێنانی شانۆیی، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2015
20- هارۆڵد پینتەر، شانۆیەکی سیاسیی و گەمەی دەسەڵات، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2015
21-تێۆر و پراکتیک لە پەڕتووکەکانی شانۆدا، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2016
22-لاش نۆرێن، هەرەسهێنانی خێزان و بنهما کۆمهڵایهتییهکان، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2016
23-ئەنتوان چێخەف لە پلاتۆنۆڤ-ەوە بۆ باخی گێلاس، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2017
24-ساڵێک لەگەڵ کیژۆڵەکەم، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2018
25-من و تۆ لەگەڵ با دا، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2018
26-خەونەنمایشێک، سەرەتایەک بۆ مۆدێرنیزم لە شانۆی ئەوروپیدا، ناوەندی شانۆی تاڤ، 2018
27-ژیانێکی تر، شیعر، دانا ڕەئووف، وەرگێڕانی کەریم تاقانە، وەشانخانەی باڵندە، 2019
28-بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین تاریک داهات!، لە بڵاوکراوەکانی گرووپی شانۆی گۆدۆ، 2019
29-ئەنتوان چێخەف لە پلاتۆنۆڤ-ەوە بۆ باخی گێلاس، چاپەمەنی مانگ، ئێران 2019
30- بێ ئەوەی هەستی پێ بکەین تاریک داهات!، چاپەمەنی مانگ، ئێران 2020
31-ئاوگوست ستریندبێرگ، بێوگرافیا و ڕاڤەکردن، دەزگای ڕەهەند، 2020
32-وەک ئەوەی ژیان لەوێ بێت، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم. 2020
33-شانۆی توندوتیژ لەنێوان تیۆر و پراکتیکدا، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2020
34-سەفەر و شانۆ، ناوەندی بڵاو کردنەوەی کەپر، 2020
35-چیرۆکەکانی با، کۆمەڵێک دەقی شانۆیی، ناوەندی بڵاو کردنەوەی کەپر، 2020
36-دوایین وێستگە، دەقی شانۆیی، ناوەندی بڵاو کردنەوەی کەپر، 2021
37-سامۆیل بێکێت و شانۆی پووچگەرایی، ناوەندی بڵاو کردنەوەی کەپر، 2021
38-ئەزموون و داهێنان، کۆی دیدار، کۆکردنەوە و ئامادەکردنی شۆڕش محەمەد حسێن، ناوەندی بڵاو کردنەوەی کەپر، 2021
39-پریشکەکانی شانۆ، ناوەندی بڵاو کردنەوەی کەپر، 2021
41- دوایین وێستگە، دەقی شانۆیی، چاپەمەنی مانگ، ئێران، چاپی دووەم، 2022
42-ئێوارەی بەر لە کۆتایی، شانۆنامە، ناوەندی بڵاو کردنەوەی کەپر، 2022
43-ساڵێک لەگەڵ کیژۆڵەکەم، چاپی دووەم، دەزگای ڕۆشنبیری جەمال عیرفان، 2022
44-خەمەکانی لێبووکی سێرک، کۆمەڵێک دەقی شانۆیی، وەرگێڕان، دەزگای چاپ و پەخشی سەردەم، 2022
45-بەرەو کەنار، شانۆنامە، نووسیار، 2023
46-لە کلاسیکەوە بۆ مۆدێرن، لێکۆڵینەوەی شانۆیی، ناوەندی بڵاو کردنەوەی کەپر و پڕۆژەی قەفتان، 2023
پەڕتووکەکانی بە زمانی سویدی:
1-ڕەوش و داهێنان، لێکۆڵینەوەی شانۆ، دەزگای کاڵسۆن، 2008
2-ژیانێکی تر، شیعر، دەزگای پیونیار، 2006
3-دوو کلۆ بەفر، چیرۆکی منداڵان، وەرگێڕان لە کوردییەوە بۆ سویدی. 2001.
[1]