مەحموود نەجمەدین چیرۆکنووس و ڕۆماننووس ساڵی 1981 لە شاری #کەرکووک# لەدایکبووە.
لە ساڵی 1991 لە دوای ڕاپەڕینەوە لە #سلێمانی# نیشتەجێ بووە.
لە ساڵی 1998 بۆ یەکەمجار لە بواری هونەری شێوەکاریدا دەستی بە کاری هونەری کردووە و بەشداری لە چەندین پێشانگادا کردووە و پێشانگایەکی تایبەتیشی کردۆتەوە.
پاشان بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2002 یەکەم چیرۆکی نووسیوە و لە پاشکۆی ئەدەب و هونەری کوردستانی نوێ بڵاوی کردۆتەوە. لێرەوە پێی ناوەتە دنیای ئەدەبیات و چیرۆک و ڕۆمانەوە. لە بواری ڕۆژنامەگەریشدا ساڵانێکی زۆرە لە چەند ڕۆژنامەیەک کاری کردووە، لەوانە ڕۆژنامەی هەواڵ و چاودێر و کوردستانی نوێ. چالاکییەکانی لەم بڵاوکراوانە بریتی بوون لە نووسینی وتار و بابەتی ئەدەبی و دیداری ڕۆژنامەوانی و ئامادەکردنی دووتوێی تایبەت.
=KTML_Bold=بەرهەمی ئەو ساڵانەی نووسینی چەند پەڕتووکێکە، لەوانە:=KTML_End=
1. #هاوشێوەکانی سەلیم جەودەت#، کۆمەڵەچیرۆک
2. #پاسەکەی گورون#، کۆمەڵەچیرۆک
3. #دنیا سێ پیتە# ، کۆمەڵەچیرۆک
4. #پەنجاوهەشت# ، نۆڤلێت
5. خۆکوژی، ڕۆمان
6. #پیاوەکان بە خەونیش نەگەڕانەوە#، ڕۆمان
7. #سەلارخان#، ڕۆمان
8. #ئارابخوێن#، ڕۆمان
9. #لە دێرسیم مردم#
=KTML_Bold=لە بواری نووسینیشدا چەند پەڕتووکێکی هەیە، لەوانە:=KTML_End=
1. #تەونێک لە شیعر و وشە# کۆمەڵەوتار
2. #لە بیقاعەوە بۆ قەندیل#
3. #نە کورد کۆتایی هات و نە تورکیش حەسایەوە#
4. #کوردستانێکی ونبوو؛ کوردەکانی قەفقاز وەک بەفر توانەوە#
5. #مەلا جەمیل ڕۆژبەیانی، شەهیدی قەڵەم#. [1]
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/mahmwd.najmaden=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: مەحموود نەجمەدین=KTML_Link_Facebook_End=