لەدایک بووی ساڵی 1970 لە شارۆچکەی #بیارە#، خوێندنم تادواناوەندی خوێندووە بەهۆیی ڕووکردنە دەرەوە ژیانی پێشمەرگایەتی نەم توانی درێژە بەپرۆسەی خوێندن بدەم، بەڵام سیاسەت و کارکردنم لە ڕێکخراوە جەماوەریەکاندا بوونە خوێندنگایەک بۆم و لەدوای ڕاپەڕینەوە وەک کادرێکی پارتی و دەرچویی پەیمانگای کادران خولی نۆ و دواتر بەرپرسی لقی سێمانی یەکیەتی لاوانی دیموکراتی کورد و ئەندامی مەکتەب ناوەندی لاوان تا ساڵی 1995 و دواتر ڕووم لە هەندەران کرد..
تائێستا خاوەنی سێ کتێبی چاپ کراوم یەکێک بەناوی #هەڵەبجە# و ئەوی دی بەناوی سەفەرێک بۆ هەندەران و پرس و چەمکەکانی سەردەم، کتێبێکی دیم ئامادەیە بۆ چاپ و بەم زوانە دەکەوێتە بەردەستی خوێنەران.. بێ لەوەی وەک ئەندامێکی دەستەی دامەزرێنەری گۆڤاری هەڵاڵە، داوتر ئەندامی دەستەی نوسەرانی هەورامان و دەستەی نوسەرانی گۆڤاری ئەلکترۆنی هەورامان مانگی جارێک بڵاودەکرایەوەو 24 ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە، ماوەیەک ئەندامی دەستەی نوسەرانی گۆڤاری نەهات و گۆڤاری ئێوە..
لە زۆربەی گۆڤارو ڕۆژنامەکاندا بابەت و لێکۆڵینەوەم بڵاوبونەتەوە.[1]