$کەژاڵ نوری$، لە ڕێکەوتی 01-03-1970 لە بناری بەمۆ لە گوندی (کوێرەک)ی سەربە شارۆچکەی #دەربەندیخان# لە دایک بووە. لە تەمەنی دوو ساڵ و نیو کەوتووەتە ناو ئاگر و بەشێک لە لەشی سووتاوە و لە تەمەنی سێ ساڵی کەوتووەتە ناو ئاوی دەریاچەی سیروان و ژیانی کەتۆتە مەترسییەوە.
لە تەمەنی چوارساڵی و ئاشبەتاڵی 1974 ئاوارەی ئێران بووە و هەر لە هەمان ساڵ گەڕاوەتەوە باشووری کوردستان و یەکسەر لە گەل تەواوی خێزان و کەس وکارەکەیدا لەلایەن ڕژیمی ئەو کاتەی ئێراقەوە دەستبەسەرکراون و نەفی کراون بۆ خواروی ئێراق و پینج ساڵی تەمەنی لە قەلعەسکەر / فەلوجە لە دەستبەسەری و دوورخستنەوەدا ژیاوە و دواتر بە لیبوردنی گشتی لە تەمەنی نۆ ساڵیدا ئازادکراون و گەراونەتەوە کوردستان و لە شاری دەربەندیخان نیشتەجێ بووە
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی زۆر بەر سەرکەوتووی هەموو سالێک بەپلەی یەکەم و مەعفوعام لەو شارە تەواوکردووە
لە ساڵی 1991 وە هەر لە دوای قۆناغی ئامادەیی لەبەرخراپی باری ئابووری دەستی لەخوێندن هەلگرتووە و دەستی داوەتە کارکردن و سەرەتا لە چەندین ڕێکخراوی حیزبی و ئۆرگانی حیزبی و ژنان هەتا ساڵی 1994 کاری کردووە و کادری پیشکەوتووی مەڵبەندی دووی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە و دواتر وازی لە سەرجەم ئەو ڕێکخراوە حیزبی وئۆرگانانە هێناوە و بووە بەکەسێکی سەربەخۆ.
لە ساڵی 1996 لە ڕێکخراوی (NGO) ی ناحکومی تی دی سی فەرەنسی (Triangel dia consortium) دەستی بەکارکردن کردووە و بووە بە بەریوەبەری لقی دەربەندیخانی ڕێکخراوەکە تاسەرەتای ساڵی 1999 و پاشان تا ساڵی 2000 بووە بە بەپرسی پڕۆژەی ژنانی ڕێکخراوەکە (Women Development Activities) بۆ باکووری ئێراق.
لە ساڵی 2001 بووە کادری مەکتەبی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان لە #سلێمانی#
لە ساڵی 2001 هەتا 2003 لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی کوردستان کاری ڕۆژنامەگەری کردووە.
لە ساڵی 2003 وە لە هۆلەندا ئەژی و هەلگری جنسیەی هۆلەندییە.
لە ساڵی 2007 وە تا ساڵی 2009 خوێندکاری پەیمانگای زمانی هۆلەندی بووە و دواتر بووە بە خوێندکاری بەشی ئینتگرەیشن و کاری لە پەیمانگەی خلدە ئۆپلایدن لە ساڵی 2011 تەواوکردووە
لە ساڵی 2013 تا 2015 کارگێڕی بەشی ئیدارەی ڕێکخراوی ژینگەپاریزی هۆلەندی (Westrom) بووە.
لە ساڵی 2015 گەڕاوەتەوە بۆ باشووری کوردستان و بووە بە ئەندامی پلاتڤۆرمی دابران.
لە ساڵی 2016 گەڕاوەتەوە بۆ هۆلەندا و بووە بە خوێندکاری بەشی پیشکەوتووی زمانی هۆلەندی لە ئەکادیمیای ئێن ئێڵ ئیجوکاسی ئوترێخت
ژیانی ئەدەبی و ڕێکخراوەیی.
لە ساڵی 2018 وە تا ئێستا کاری خۆبەخش دەکات لە پەرتووکخانەی خوێندنگەی سەرەتایی ڕێمبراند فان ڕایان سخۆل لە هەرێمی ئوتریخت.
لە ساڵی 1988 وە بۆ یەکەمجار دەستی داوەتە هەڵبەستنووسین و لە دەیان کۆر و سیمیناری هەڵبەستی لە باشووری کوردستان، هۆلەندا، فەرەنسا بەشداری کردووە.
هەڵبەستەکانی لە چەندین کتیب و ڕۆژنامە و گۆڤار و مالپەرە کوڕدی و عەرەبی و جیهانییەکان بە زمانی کوردی/ سۆرانی، کوردی / کرمانجی. ئینگلیزی، هۆلەندی بڵاوکراوەتەوە
دەقە شعرییەکانی بۆ سەر سیانزە زمانی زیندوی جیهانی وەرگێڕانی بۆ کراوە
لە دەرەوەی وڵات لە چەندین کۆنفرانس و کۆر و سیمینار بۆ مافەکانی ژنان و هەروەها خوێندنەوەی شعر لە ئەڵمانیا و هۆلەندا و فەرەنسا و بەلجیکا بەشداری کردووە.
بەدەیان وتاری لەسەر مافەکانی ژنان و کۆمەلگەی مەدەنی هەیە لە ڕۆژنامە و گۆڤار و مالپەرە کوردییەکاندا
لە چەندین بەرنامەی تەلەڤزیۆنیدا بەشداری کردووە بۆ قسەکردن لەسەر مافەکانی ژنان و کۆمەلگەی مەدەنی
ئەندامە لە بەشی هۆلەندای ڕێکخراوی (wilpf) کە ڕێکخراوێکی جیهانی ئەندامە لە ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان
ئەو پەرتووک و گۆڤار و ڕۆژنامانانەی کە چاوپیکەوتن و بەرهەمە شعری و نووسینەکانی تیادا بڵاوکراوەتەوە:-
پەرتووکی ژنە هەلکەوتووەکانی کورد، نووسینی زامدار ئەحمەد چاپی 2018 شعریکی تیابلاۆتۆەوە
کییبی المراة الکردیە من این والی این، نووسینی بوشرا عەلی چاپی 2019 لە وڵاتی میسر بە زمانی عەرەبی شعریکی تیابڵاوبووەتەوە
پەرتووکی ژن ژیان دەنووسیتەوە چەند قەسیدەیەکی شعری تیادا بڵاوکراوەتەوە چاپی 2019 #وەزارەتی ڕۆشنبیری# بە هاوکاری مالی کتیب لە هەولێر.
گۆڤاری (De Koerden) بە زمانی بەلجیکی -فلامی ساڵی 2014 شعریکی وەرگێڕراوی تیابڵاوکراوەتەوە.
مالپەڕی تریبوون بە زمانی ئینگلیزی لە ئەمریکا شعریکی بە زمانی ئینگلیزی تیادابڵاوکراوەتەوە.
گۆڤاری تۆپ بزنس بە زمانی ئینگلیزی و عەرەبی و کوردی، دەرئەچیت دیمانەیەکی لە بەشی کوردی تیادابڵاوکراوەتەوە
تەلەڤزیۆن و ڕادیۆ و ڕۆژنامەی ئەنارکیستانی فەرەنسا دیمانەیەکی دورودریژی بڵاوکردووەتەوەکەلایەن ڕۆژنامەنووسی فەرەنسی (توگە) وە دیمانەکە کراوە
ڕۆژنامەی ئاوینە، ڕۆژنامەی هاووڵاتی، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ، پۆرتاڵی ڕووداو، ڕۆژنامەی الاتحاد، گۆڤاری دەنگ، گۆڤاری دیدی ژن، ڕۆژنامەی هەرێم، ڕۆژنامەی ڕیگای کوردستان، ڕۆژنامەی چاودێر، مالپەڕی ڕۆژنیوز، مالپەڕی دەنگەکان، مالپەڕی نوچەنێت، مالپەڕی ڕەهێل، مالپەری پێنووسەکان، مالپەڕی خەندان. تیڤی کەی ئین ئین، ڕێگا تیڤی، ستێرک تیڤی، نەورۆز تیڤی، ئاریەن تیڤی، نوچەتیڤی. ڕادیۆی نەوا، بەرهەمی وتارو دیمانە و دەقەشعرییەکانی بڵاوکراونەتەوە[1]