- بە نێوەندگیری هۆزەکانی سڵێمان بەگ، هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش لە سڵێمان بەگ ئاگربەستیان ئەنجامدا.
- لیژنەی نەوت و غازی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و پارێزگاری کەرکووک لەسەر ئیدارەکردنی نەوتی کەرکووک لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن.
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە دروشمی " ئیتر سبەینێ ئەمڕۆیە" دووەمین کۆنگرەی ئاسایی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپه) لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا دەستی پێکرد. کۆنگرەکە بەبێ هەڵدانی ئاڵای تورکیا بوو کە ناڕەزاییی تورکە توندڕەوەکانی لێکەوتەوە.
- لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە بە هێزەکانی پێشمەرگەدا لە کەرکووک، دوو پێشمەرگە"شەهید" بوون و پێنجی دیکەش بریندار بوون.
- لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاردرا بە پێکهێنانی لیژنەی پاڵپشتی دارایی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە.
- بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان چەند کەسایەتیەکی ناسراوی عەرەبی شاری کەرکووک و چەکدارانی داعش، تەرمی 15 هاوڵاتی کە لە لایەن داعشەوە کوژرابوون گەڕێندرانەوە بۆ کەرکووک و ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە.
- لە گوندی بێستانسووری سەر بە ناحیەی عەربەت، ئاگر ڕووبەری زیاتر لە دوو هەزار و 500 دۆنم پوش و پاوان سوتا.
- سەعد سایل، ناسراو به ئەبولوەلید فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی نەینەوا کە بە شێرەکەی مالیکی سەرۆک وەزیرانی عیراق ناوبانگی دەرکردبوو، خۆی ڕادەستی هێزی پێشمەرگە کرد.
- چەکدارانی عەسائیبی ئەهلی حەق، کە گرووپێکی شیعەمەزهەبی تووندڕەون لە شاری بەغدا، فشاردەخەنەسەر هاووڵاتیانی کوردی دانیشووی ئەو شارە و دەستیان داوەتە پەلامار و هێرشکردنە سەریان.