$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر سێی شەوی ڕابردوو چەکدارە توندڕەوەکانی #داعش# بە تۆپ و دۆشکە و چەکی قورسەوە هێرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی #پێشمەرگە#ی کوردستان لە شارۆچکەی #شنگال# بێ ئەوەی زیانی گیانی بەدواوە بێت، بەڵام پێشمەرگە لە حەوت شوێنی ئەو شارۆچکەیە کشاوەتەوە، ئەمە جگە لەوەی زیانی بە داعش گەیاندوە.
- داعش شارۆچکەی شنگاڵی داگیرکرد و خەڵکەکەشی ئاوارەبوون.
- داعش ژمارەیەکی زۆری لە ئێزیدییەکانی شنگاڵی کوشت.
- چەکدارەکانی داعش مەزارگەی سەیدە زەینەبیان تەقاندەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/23721/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=03-08-2014=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2014/23721/0011.JPG=KTML_Photo_End=
- چەکدارانی داعش، ماڵی پەڕڵەمانتاری کورد موحسن سەعدون لە لە شارەدێی زومار لە پارێزگای نەینەوا دەتەقێننەوە.
- سەرچاوەیەکی ئاگادار، ڕایدەگەیەنێت، کە حکومەتی فیدڕاڵی ئێراق وحکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، گەیشتوونەتە ڕێکەوتن.
- هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان هێرشێکی گەورەیان بەپاڵپشتی چەندین چەکی قورس بۆ سەر چەکدارانی داعش لە شارۆچکەی شەنگال و زوممار دەستپێکرد.
- بەشێک لەو چەکە قورسانەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی #هەولێر#ەوە گەیشتنە هەرێم ڕەوانەی هێزەکانی پێشمەرگە کران و بڕیارە بە مەبەستی هێرشکردنە سەر چەکدارانی داعش لە شەنگارو و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم بە کاربهێنرێن.
- لە دوای ئەوەی شارۆچکەی شنگال کەوتە دەستی چەکدارانی داعش، هێزێکی #یەپەگە# گەیشتنە سنووری ئەو شارۆچکەیە لە ئێستادا لەگەڵ داعش دەجەنگن.
- پارێزگاری نەینەوا بانگەوازێک ئاڕاستەی وڵاتانی جیهان دەکات بۆ ئەوەی بەپەلە فریای ئێزدییەکانی شارۆچکەی شنگال بکەون، ڕاشیدەگەیەنێت کە دوای چەند سەعاتێکی تر هەزاران ئێزدی گیان لەدەست دەدەن.
- داعش شارەدێی #ڕەبیعە#شی گرت.
- پاش دەستبەسەراگرتنی شارەدێکانی #زوما ڕ# و ڕەبیعە چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی دەستیان بەتەقاندنەوەی ماڵی پەڕڵەمانتار و بەرپرسانی کورد و مەزارە ئایینییەکان کردووە، سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا هەشت ماڵی کوردەکان تەقێنراوەتەوە.
- داعش نزرگەی شێخ شەرەفەدینی تەقاندەوە.
- بەپرسێکی یەکێتی لە شنگال ڕایدەگەیەنێت کە پێنج لیوای پێشمەرگە و زێرەڤانی لە ناوچەی شەنگال و زوممار بوون بەبێ شەڕ کشاونەتەوە و تا ئێستاش پێشمەرگە نەگەشتونەتەوە شنگال و ئەو شەڕەش لەو ناوچەیە دەکرێت هێزەکانی پەیەدە دەیکەن نەک پێشمەرگە.
- دوای ئەوەی کە لە شەوی ڕابردووە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە شارەدێی زوممار کۆنتڕۆڵکرا، هێزەکانی پێشمەرگە توانیان ئەو شارۆچکەیە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.
- لە #ڕانیە# لەنیوەشەودا ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە کوژرا.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو گرووپە چەکدارەکانی داعش لە گوندی سحێلا لەسەر سنووری خۆراوای کوردستان لە دژی هێزەکانی پێشمەرگە بۆسە دەنێنەوە و لە ئەنجامدا ژمارەیەک پێشمەرگە شەهیدبوون و شەش پێشمەرگە بەبرینداری کەوتنە دەستی داعش و لەلایەن #شەڕڤان#انی YPG وە ڕزگار کران.[1]