- ڕێگای سەرەکیی نێوان مەریوان و سنە کە تاکە ڕیگایە شارەکانی مەریوان و سەوڵاوا و سنە و زۆر گوند و ناوچەی دەوروبەر پێکەوە گرێدەدات، بەهۆی دۆزینەوەی بۆمبێکی پاشماوەی شەڕی ئێران و عێراق لە گوندی قەڵاگای سەر بە شارۆچکەی سەوڵاوا داخرا.
- لە بەردەوامی ئۆپەراسیۆنی یەکینەکانی پاراستنی گەل یەپەگە و یەکینەکانی پاراستنی ژن یەپەژە لەتلتەمر 20 گوند لەچەتەکانی داعش پاککرانەوە.
- لە بانی مەقان-ی سنووری شارۆچکەی چەمچەماڵ 50 دۆنم زەوی سووتا کە بەشی هەرە زۆریشی دانەوێڵەی جوتیاران بوون.
- دوای گەیشتنی بەوڵاتی ئەردەن، مەسعود بارزانی لەگەڵ شا عەبدوڵادا کۆبویەوە و لەکۆشی شاهانەی ئەو وڵاتەشدا لەتەنیشت ئاڵای عێراقەوە، ئاڵای کوردستانیش هەڵکرا.