- لە میحوەری باشیکی پارێزگای موسڵ، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی گوللە هاوەنێکی چەتەکانی داعش کە ئاڕاستەی پێشمەرگەکانیان کردبوو، دوو پێشمەرگەی قەزای سۆران شەهید دەبن.
- جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی شەنگال و ئەندام کۆمیتەیەکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەلایەن ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە دەستگیرکران.
- لە گەڕەکی ڕزگای قەزای خورماتوو، نارنجۆکێک دەخرێتە ناو ماڵێکی کوردەوە، قایمقامی قەزاکەش ڕایدەگەیەنێت، تەقینەوەکە زەرەری گیان نەبووە.
- لەماوەی 72 کاتژمێردا هەزار و 200 دۆنم پوش و پاوان و زەوی سوتاون و بە هەزاران ماسیش لە ڕووباری سیرواندا لەناوچوون.