لەپاش سڵاو
سەرجەم کەناڵەکانی (بینراو، بیستراو، خوێنراو، ئەلەکترۆنی) سنووری سلێمانی و دەوروبەری بانگهێشت کراون بۆ مەراسیمی دابەشکردن و گەیاندنی سێ کتێبی چاپکراوی ڕۆژنامەوانیی نوێ بۆ کەناڵەکانتان..
هاوکات ڕووماڵکردنی پرێس کۆنفرانسێک لەسەر کێشەو تەگەرەکانی بەردەم ڕەوتی میدیا لەناوچەکەداو، کێشەی ڕۆژنامەنووسان و ئەو قەیرانەی سلێمانیی لەبواری میدیادا پێیدا دەڕوات و چارەسەرو پلانی کاری هاوبەشی ئێمەو ڕۆژنامەنووسانی سنوورەکەمان..
رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 19-07-2016
سەعات 5 ی ئێوارە
بارەگای لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان/ گەڕەکی بەختیاری
کتێبەکان
1- ڕێبەری میدیای سلێمانی
2- ئامۆژگاریەکانی بی بی سی بۆ ڕۆژنامەنووسانی تەلەفزیۆن
3- گۆشەکانی د.شێرکۆ (گەنجینەیەکی قاقاو فرمێسک)
پەیامنێرەکان نوێنەری کەناڵەکانیان دەبن
لەگەڵ ڕێزماندا بۆ ماندووبوونتان
کاروان ئەنوەر
سکرتێری لق