بڕیار بەهجەت ڕەشید سەعاتچی
لەدایکبووی 1961، گەڕەکی عەقاری #سلێمانی#
قوتابخانەی سەرەتایی لە مەولانا خالید تەواوکردووە. ناوەندیشی لە کاوەی کوڕان و دوای ناوەندی چۆتە ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی.
ساڵی 1975 دەستی کردووە بە یاری بالە لە یانەی سلێمانی لە ڕیزی تازەپێگەیشتووان دوای ئەوە لاوان و پاشان لە ڕیزی پێشکەوتووان بەدەوام بووە.
ساڵی 1979 لە هەلبژاردەی پەروەردەی سلێمانی یاریکردووە، لە خولی نایابی عێراق بەژداریکردووە.
لە ساڵی 1979 لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانی عێراق پلەی دووەمیان بەدەست هێناوە، لەسەر ئاستی لاوان ساڵی 1981 پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە.
ساڵی 1996 بۆ ماوەی دووساڵ ڕاهێنەری تیپی کچانی پێشکەوتووانی یانەی سلێمانی بووە.
لە یاریکردن بەردەوام بووە هەتا ساڵی 2002 لەو ماوەیەدا ڕاهێنەری لاوانی یانەی سلێمانی بووە.
پاشان بەشداری چەند خولێکی داوەری کردووە و بووە بە ناوبژیوانی پلە یەک لەسەر ئاستی عێراق وە ئێستا ئەندامە لە یەکێتی تۆپی بالەی عێراق لقی سلێمانی هەروەها ئەندامە لە ڕێکخراوی وەرزشکارە دێرینەکان و لە ڕێخراوی بزافی بان بۆ ئاشتی.
ئێستاش (2022) وەک خولیایەک بۆ تۆپی پێ و بالە بەردەوامە لە یاریکردن. [1]