#عوسمان حەسەن فەرەج#، خەڵکی گوندی #گۆلباخی# ناحیەی #قادرکەرەم# بووە، خێزاندار بووە و خاوەنی 5 منداڵ بوو، بەر #لەئەنفال# پیشەی بەقاڵی و جوتیاری بوو، لەگەڵ ئەوەشدا خوێندەوارییەکی سادەی هەبووە و لەکاتی دەستپێکی پرۆسەی ئەنفالدا هەست بە مەترسییەکانی دەکات و نامەیەک ئاڕاستەی عومەری برای دەکات کە مامۆستا بووە لەناو ناحیەکە.
عومەر حەسەن ئه و کەسەی نامەکەی لەلایەن براکەیەوە بەدەست دەگات بۆ دواڕۆژ وتی لەساڵی 1988 مامۆستا بووم لەناحیەی قادرکەرەم، ماڵی باوکم لە گوندی گۆلباخی نزیک قادرکەرەم بوو، له و کاتەدا هەواڵ لەناوچەکەدا بڵاوبۆوە کە قادرکەرەم دەڕوخێنن، عوسمانی برام کەمێک خوێندەواری هەبوو ئه و نامەیەی بۆ ناردم.
وتیشی له و کاتانەدا ڕژێم خەریکی چۆڵکردنی گوندەکان بوو، لەدوای ئه و نامەیەوە گوندەکەمان بەر شاڵاوی ئەنفال کەوت، هەموو خەڵکەکەیان لە گوندی ئالیاوە کۆکردبۆوە و براکانم عوسمان و ئەبوبەکر و عەلی (هەرسێکیان خێزانداربوون) بەشێک بوون له و خەڵکانە و نەمانتوانی هیچیان بۆ بکەین، بەداخەوە بەر شاڵاوی ئەنفال کەوتن و نەمانبینینەوە.
عومەر حەسەن ئەوەشی وت توانیمان خێزانەکانیان لای خۆمان بپارێزین و دوو خیزانیان ببەین بۆ کەرکووک و ئەوی تریان بۆ بەغدا تا ماوەیەکی زۆر دوای ئەنفال گەڕانمانەوە بۆ چەمچەماڵ.
بەرزان کوڕی عوسمانی ئەنفالکراو بۆ دواڕۆژ وتی ئه و کاتەی باوک و مامەکانم ئەنفال دەکرێن، تەمەنی من منداڵ بووە، بەڵام وەکو ئەوەی لە کەسوکارەکەم بیستووە، باوکم ئه و نامەیەی ناردووە تا مامم و باپیرم فریای بکەون.
وتیشی ئه و نامەیە لای ئامۆژنم پارێزراو بوو، دوو ساڵ پێش ئێستا نامەکەی پێداینەوە، هۆکارەکەشی ئەوە بوو کەبرینمان نەکولێنێتەوە.
بەرزان بەدەم هەڵکێشانی ئاهێکەوە وتی بەبیانووی ناونووسین بۆ سەربازی، باوکم و ئەوانیان دەستگیرکرد و لە ئالیاوە کۆیان کردنەوە و ئیتر نەگەڕانەوە.
27-02-1988