$باشووری کوردستان$
- هاونیشتمانی باشووری کوردستان، لەبەردەم کونسوڵخانەی ئەمریکا لە #هەولێر# کۆبوونەوە، داوایان کرد ئەمریکا هەڵوێستی هەبێت لەسەر پێشڕەوییەکانی #حەشدی شەعبی# بۆ ناو خاکی کوردستان.[1]
- ڕەوتێکی تورکمان ڕایدەگەیەنێت، مافی ئێمەیە پۆستی پارێزگاری #کەرکووک# وەربگرین.[1]
- #وەزارەتی پەروەردە#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی ئاگاداردەکەینەوە، کە سەرجەمی ئەوانەی یەک بابەتی و دوو بابەتین، دەرفەتیان هەیە تا 31-12-2017 دەتوانن کاروباری بەشداربوون لە ئەزموونە گشتییەکانیان ئەنجام بدەن، ئەگەرنا خۆیان بەرپرسیارن.[2]
- وتوێژی نێوان لایەنەکانی کوردستان بۆ ڕەتکردنەوەی پۆستی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ئارادایە و پەرلەمانتارێکی پارتیش ڕایدەگەیەنێت، کۆمەڵێک پێشنیار خراونەتەڕوو کە یەکێکیان بریتیە لە سڕکردنی پۆستی سەرۆکی هەرێم.[2]
- گوتەبێژی یەکێتی ڕایدەگەیێنێ مەرجەکانی حکومەتی عێراق قابیلی پەسندکردن نین، گوتەبێژی پارتیش دەڵێت لەگەڵ گفتوگۆیەکی بێ مەرجن.[3]
- دادگایەکی عێراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ بابەکر زێباری سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای عێراق دەرکرد.[1]
- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوا لە میلیشیا ئێرانییەکان و سەرجەم چەکدارانی بیانی دەکات عێراق جێبهێڵن.[1]
- دوای 14 ساڵ دادگای #خانەقین# بە دادگای باڵای عێراقەوە لکێنرایەوە.[1]
- وەزیری ناوخۆی عێراق بەسەردانێک گەیشتە #کەرکووک# و سەردانی بینای پارێزگای کرد، و ئامادەیی خۆشی نیشاندا کە ئامادەیە دەستی کەرکووکییەکان ماچ بکات لەپێناو گەڕانەوەیان بۆ شارەکە.[2]
- #دیندار زێباری#، سەرۆکی کۆمیتەی وەڵامدانەوەی ڕاپۆرتە نێودەوڵەتییەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە لە کەرکووک و ناوچە کێشە لەسەرەکان 600 کەس کوژراون.[1]