$باکووری کوردستان$
- #سەرپیل کەمال#بای هاوسەرۆکی پێشوی پارتی دیموکراتی گەلان (#هەدەپە#) بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمەکانی دژەتیرۆری تورکیاوە لە شاری ئەنکەر دەستبەسەرکرا.[1]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- دانیشتنی دادگای #شەهرام فەرهادی#، چالاکوانی مەدەنی خەڵکی شاری #سنە# بەڕێوەچووە و لە ئەنجامدا چوار ساڵ سزای بە سەر دا سەپێندراوە.[3]
$باشووری کوردستان$
- شەڕو پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#) و سوپای تورکیا لە سنووری #زاخۆ# دەستیپێکرد. بەپێ هەندێک سەرچاوە چەندین سەربازی تورک کوژراون و پاشان فڕۆکە جەنگییەکانی تورک بۆردوومانی ناوچەکەی کردووە.[1][3]
- کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد بۆ تاوتوێکردنی پڕۆژەیاسای #بودجە#ی 2018 و پەرلەمانتارانی کوردیش بەشداری کۆبوونەوەکەیان نەکرد.[1]
- ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە عەبادی دەکات دەستی دەستی بە #مووچە#ی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم نەکرێت، داواش دەکات بەپەلە فڕۆکەخانەکانی هەرێم بەڕووی گەشتە دەرەکیەکان بکرێنەوە.[1]
- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لە بودجەی ساڵی 2019 دا بودجەی تایبەتی بۆ مەشق و پڕچەککردنی هێزەکانی پێشمەرگە تەرخانکرد. بودجەکەش 850 ملیۆن دۆلارە.[2]
- لە گوندی بەلکی شارەدێی #ژاراو#ەی شارۆچکەی #پشدەر# بەهۆی زۆری ڕێژەی بارانبارینەوە خانی ئاژەڵی هاوڵاییەک داڕماوە. بەهۆی داڕمانی خانەکەوە 40 سەر مەڕ و بزن مرداربونەتەوە و ژمارەیەکی تریش برینداربوون.[1]
- سەرچاوەیەک لە دەروازەی سنوری سەرزێرێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا ڕایگەیاند، دوانیوەڕۆی دوێنێ گەریلاکانی پەکەکە تەقەیان لە بارەگایەکی سەربازانی تورکیا لە سەر سنور کردووە، بەوهۆیەوە لە دوێنێوە تا ئەمرۆ هاتووچۆ وەستاوە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- تۆپخانەکانی سوپای تورکیا لە 25ەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی سەر #عەفرین#دا لە سێ لاوە گوندەکانی دەوروبەری شارۆچکەی شیێ-یان تۆپبارانکرد. شەوی ڕابردووش لە سنووری شارۆچکەی بلبلێ شەڕ و پێکدادانی قورس ڕوویدا.[2]
- لە ئەنجامی تۆپبارانەکانی سوپای تورک بۆ سەر گوندی هێکیچێی سەربە جندرێس دوو ژن شەهیدبوون.[3]
- وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە بودجەی ساڵی 2019 دا بڕی 300 ملیۆن دۆلاری بۆ مەشق و پڕچەککردنی هێزەکانی سووریای دیموکرات HSD و 250 ملیۆن دۆلاریشی بۆ هێزی ئاسایشی سەر سنوور تەرخانکرد.[2]
- فڕۆکە شەڕخوازەکانی سوپای تورک ناوەندی عەفرین بۆردوومان دەکەن.[3]
- لە عەفرین، هەزاران ژن بە دروشمی (ژن ژیان ئازادی) ڕژاونەتە سەر شەقامەکان و ڕێپێوان دەکەن لە دژی هێرشی سوپای تورک.[4]
- شەڕڤانانی قەسەدە هێرشێکی سوپای تورک و چەتەکانیان لە شارۆچکەی شەرا-ی عەفرین تێکشکاند و سوپای تورک ئۆتۆمبێلێکی گوللەنەبڕیان لە بەرەکانی شەڕدا بەجێهێشت.[3]
- لە درەنگانێکی ئێوارەی ئەمڕۆوە، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک، گەڕەکەکانی ئەشرەفیە ترندێ لە سەنتەری شاری عەفرین بەشێوەیەکی هەرەمەکیی بۆردوومان دەکەن.[3]