شەهیدی سەرکردە دکتۆر ڕەزا
ناوی محەمەد سەعید کوردی لە ساڵی 1946 لەدایک بوە بەشداری کارای شۆڕشی ئەیلول دەکات و سەرەتای دروست بونی ئەڵقە ڕۆشنبیری یەکانی کۆمەڵە خۆی لە ناویان ڕێک دەخات و هەوڵ دەدات چەندی بکرێ خەڵکی بەتواناو بەئومێد بڕواننە ئایندە، لە دوای ئاشبەتاڵ لەهەوڵدابو ئەو شانەو ڕێکخستنانەی لەسەرەتای ساڵی حەفتاوە ڕێکی خستبوون و ئەیناسین پەیوەنیان لەگەڵ نەپچڕێنێ و ئومێدێکیان بمێنێ و چاوەڕێی سەرهەڵدانێکی نوێ بکەن،
لەگەڵ یەکەم مەفرەزەی شارەزور کە شەهید ی سەرکردە علی شیعە پێکی هێنا شەهید دکتۆر ڕەزاش شەرەفی یەکێک لەو حەوت #پێشمەرگە#یەی پێ بڕاو بوو بە چەخماخەی یەکەم تروسکایی لە شەوەزەنگی نائومێدی و دڕ بەتاریکی بێ هیوایی میللەتێک دەدەن، شەهید دکتۆر ڕەزا وەک ڕابەر سیاسی مەفرزە سەرەتاییەکان جگە لە ڕێکخستی پێشمەرگەو ووشیار کردنەوەی کۆمەڵانی خەڵکی گوندەکان چەند جارێک بە نهێنی دەچێتە ناوشاری #سلێمانی# و مژدەی شۆڕش دەگەیەنێتە ڕێکخستنەکان و سەرکردایەتی کۆمەڵە و پەیامی شاریش بۆ هاوڕێکانی لەشاخ دەگوازێتەوە.
شەهید دکتۆر ڕەزا لە پاڵ ئەوەی کەسێکی ڕۆشنبیرو ئاست بەرز بوو کەسێکی دەنگ خۆش و ڕەوانبێژیش بوو. ئەوکاتەی لێپرسراوی ناوچەی شارەزوری شۆڕش دەبێت مۆرکی تایبەت بەخۆی لەناو جەماوەری ناوچەکە جێدەهێڵێت کەتائێستاش وێردی سەرزمانی هاوڵاتیانی ناوچەی شارەزورە.
ئەم ئەستێرەیەی شۆڕشی کوردایەتی یەکێک بوو لەو کادرو سەرکردانە کە زۆر دژی شەڕی براکوژی سیراعاتی ناوخۆی کورد بوو بەڵام بە داخەوە دواجار بەدەستی قیادەی مووەقەتە لە 16-09-1978 لەگەڵ تۆفیقی خوشکەزای و حسەین حەمۆل و ئازاد مۆریاسی شەهید دەکرێن.