$باکووری کوردستان$
- لە شاری #شرناخ# 4 کەس کە دوانیان منداڵن بەهۆی لەوەڕاندنی مەڕەکانیان، بە بیانووی (چوونە ناوچەی قەدەغەکراوی سەربازی) دەستگیرکران.[3]
$باشووری کوردستان$
- لە سەر چیای شەنگال، پرسەی زەکی شەنگالی، ئەندامی کۆردیناسیۆنی جڤاکی ئێزدی لە ڕۆژی پێنجەمدا بە مەراسیمێک کۆتایی هات، لە مەراسیمەکەدا بەڵێنی بەردەوامیدان بە تێکۆشانی زەکی شەنگالی درا.[5]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152221/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=لە مانشێتەکانی ئەمڕۆ: 22-08-2018=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/152221/0003.JPG=KTML_Photo_End=
- هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق ڕێگریانکرد لەخۆپیشاندانێک لە دژی لێدوانێکی باڵیۆزی تورکیا لە عێراق کە لەمیانی سەردانەکەیدا بۆ #کەرکووک# ڕایگەیاندبو کە کەرکووک شارێکی تورکییە.[4]
- شەوی ڕابردوو، فڕۆکە جەنگییەکانی تورک، ژمارەیەک گوندی ناوچەکانی #سیدەکان#ی بۆردوومانکرد.[1]
- قایمقامی شارۆچکەی شەرگات، وردەکاری لەبارەی هێرش و پەلامارەکانی شەوی ڕابردووی چەکدارانی #داعش# لە شارۆچکەی شەرگات دەخاتەڕوو و دەڵێ شەش کەس لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا کوژراون.[2]
- سەبارەت بە پارێزگای کەرکووک و ناوچە جێناکۆکەکان، #بەرەی تورکمانی# پەیامێکی ئاراستەی پارتە کوردستانییەکان کرد و داوادەکات دیالۆگ لەگەڵ بەرەی تورکمانی دەستپێبکەن نەک لەگەڵ هێزە براوەکانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە بەغدا.[2]
- بریاردەری ئەنجومەنی سەرکردایەتی کۆمەڵ، ڕایدەگەیەنێت کۆمەڵێک قسە لەبارەی مەلا سەلیم شوشکەیی دەکرێت کە هیچ ئەسڵ و ئەساسی نیە، تەنیا قسەی بێ بنەما و تۆمەت و بیانووە، ئەگەرنا نە قاچاغە و نەدەشگیرێت و دەشگەڕێتەوە بۆ #هەولێر#.[4]
- خەلیل خوداد، بەرپرسی کۆمیتەی #جەلەولا#ی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# ئەمڕۆ ڕاگەیاند، یەعقوب یوسف، بەڕێوەبەری شارەدێی جەلەولا دوای سێ مانگ لە زیندانیکردنی، لەلایەن دادگاوە ئازادکراوە.[4]