لە پەندەکانی شێخ محەمەدی خاڵ، مامۆستا بەکر کانی هەمزەیی کردویەتی بە هۆنراوە.[1]
ئاوایی پڕە و مەتی کڕە.
مەتی: بە بەشە شیوەزاری هەورامی واتە: پوور، هەروەها کڕ: واتە: بێدەنگ (فەرهەنگی خاڵ) کەسێک کردەوەیەکی خراپی ئەنجامدابێت، دۆست و دوژمن زانیبێتی، هەموو خەڵک باسی بکات بەڵام کەسەکە خۆی هیچ قسەیەک یان ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ئەو ڕەفتارەی نەبێت. [2]