لە زاری خۆیەوە:
لە #26-12-1984# لەدایکبووە.
پیشە/مامۆستا. پسپۆری-هونەر شێوەکاری.
ساڵی دەرچوون/2005-2006پەیمانگای هونەرە جوانەکان
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی سەرشەقام و خوێندنی ناوەندی لە ناوەندی کاوەی کوڕان دواتر چووەتە پەیمانگا.
هەر لە خوێندنی سەرەتاییەوە تابلۆو نیگارەکان. سەرنجیان ڕادەکێشام بە تایبەت بیرمە مامۆستایەکمان هەبوو توانای وێنەکێشانی هەبوو لەسەر دیواری پۆلەکەمان نیگارێکی نەخشاندبوو زۆر سەرنجم دەدا بۆ ئەوەی دروستی بکەمەوە بۆیە زیاتر لە 20جار ئەو نیگارەم. نەخشاند بەڵام. وەک ئەوەی مامۆستاکەم دەرنەئەچوو، ئەمەش پەیوەندی بە نەزانینی یاساکانی وێنەکێشانەوە هەبوو لەو کاتەدا وو منیش بێئاگا لەوە........
دووەم. هاندانم بۆ فێربوونی وێنەکێشان هاوڕێیەکم بوو لە خوێندنی ناوەندی زۆر هانی ئەدام بۆ وێنەکێشان. دواتر پەرتوکێکی پێشکەش کردم کە کۆمەڵێک کاری هونەرمەندی وێنەکێشی فەرەنسی (Delacruix بوو لەم پەرتوکەدا چەند تابۆیەکم بە هێڵکاری لێ کۆپی کردەوە...
دواتریش لە خوێندنی پەیمانگا زۆر لێبڕاوانە و بێ ماندووبوون لەگەڵ چەند هاوڕێیەکم زۆر بە پەرۆشەوە هەموو هەوڵێکمان فێربوونی وێنەکێشان بوو بە بەشە وردوو گشتییەکانیەوە بۆیە بەردەوام کارمان دەکرد تاکاتی دەوام. تەواو دەبوو دواتر دەچوینە سەنتەری چالاکی گەنجان تا ئێوارە لەوێش بەردەوام بەردەوامبووین لە کارکردن بەم شێوەیە بەردەوام. بووم تا تەواوکردنی خوێندنی پەیمانگا لە کۆتاشدا بە پلەی یەکەم و. ئاستێکی بەرز پلەی یەکەمیم بەدەست هێنا.
لەدوای خوێندنی پەیمانگا بوومە مامۆستا لە یەکێک لەگوندەکانی سنوی شارباژێڕ، ، لە قوتابخانەشدا زۆر بە پەرۆشەوە بەردەوام. لە هەوڵی گەیاندنی زانیاری و پێگەیاندنی قوتابی و خوێندکارە ئازیزەکاندا بووم تاوەک و ئەوەی وانەکە دەیخوازێت بیهێنمە دی.....
لە ژیانی هونەریم لە پەیمانگا و لە دوای خوێندنی پەیمانگا بەشداری بەشێکی زۆر لە پێشانگا هونەرییەکانم کردووەلەسەر ئاستی هونەرمەندانی کوردستان و ئەو پیشانگایانەی تایبەت بووە بە مامۆستایانی شیوەکار لەسەر ئاستی پەروەردەکان...
لە کۆتایدا سوپاسی بێپایانم هەیە بۆ سەرجەم ئەو مامۆستا دڵسۆز وبە ئەمەکانەی کە ڕۆژێک لەرۆژان زانیارییان پێ بەخشیوم وپێمەوە ماندوو. بوون لە سەرجەم ساڵانی خوێندنم لە کۆی قۆناغەکانی خوێندنمدا.