$باشووری کوردستان$
- بەبۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی #مام جەلال#، ئۆرگانەکانی یەکێتی یادی مام جەلال دەکەنەوە.[1]
- پرۆفیسۆر و کەسایەتی ناوداری کورد دکتۆر #عیزەدین مستەفا ڕەسوڵ# لە #سلێمانی# کۆچی دوایی کرد.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/370383/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ناشتنی عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ لە سلێمانی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ناشتنی عێزەدین مستەفا ڕەسوڵ لە سلێمانی=KTML_ImageCaption_End=
- ئەمرۆ لە سەنتەری ڕۆشنبیری #کەرکووک# لە چلانەی ماتەمینی کۆچکردنی مامۆستای مەقام و هونەرمەندی گەورەی گەلی کورد مامۆستا #میقداد محەمەد عومەر# لە مەراسیمێکی تایبەت یادی ئەو هونەرمەندە بەرز ڕاگیرا. لە یادکردنەوەوکە ڕۆشنبیران و هونەردۆستان و کەسایەتیەکانی شاری کەرکووک و لایەنە سیاسیەکان بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.[4]
- ئەمڕۆ کاتژمێر 12:30، فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورک چیای کورەژارۆیان لە سنووری شارەدێی شیلادزێ-ی سەربە پارێزگای #دهۆک# یان بۆردوومان کرد.[5]
- وەزیری هەرێم بۆ کاروباری بەغدا، ڕایدەگەیەنێت، کەرکووک و ناوچە دابڕێندراوەکان ڕووبەڕووی تەعریب بونەتەوە، بۆیە دەبێت کورد بە بەرنامە مامەڵەی لەگەڵدا بکات، بۆ ئەنجامدانی سەرژمێری واقیعی ئێستای کەرکووک نەسەپێندرێت.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- #ئیلهام ئەحمەد#، هاوسەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات بە کوردستان24ی ڕاگەیاند، هێزەکانیان لە شەڕی #داعش# دا 11 هەزار شەهید و زیاتر لە 20 هەزار برینداری داوە، بەڵام نوێنەری ئەوان لە لیژنەی نووسینەوەی دەستووردا بەشداری پێنەکراوە. گوتیشی: نەبوونی نوێنەری ئەوان لە لیژنەی نووسینەوەی دەستوور دەبێتە هۆی سەرنەکەوتنی هەوڵەکانی نووسینەوەی دەستوورێکی نوێ لە سووریا و سەرهەڵدانەوەی شەڕ لە وڵاتدا.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- بەهۆی خۆپیشاندانەکان و پشێوییەکانی بەغداوە ڕەوشی ئێڕاق زۆر خراپە و #عادل عەبدولمەهدی# سەرۆک وەزیری عێراق لە کاتژمێر 5ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە قەدەغەی هاتووچۆی ڕاگەیاند و هەروەها خزمەتگوزاریی ئنتەرنێتیش لە ئێڕاقی عەرەبی ڕاگیرا.[1]
- دکتۆر #پێشەوا تاڵەبانی# پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر و ڕووناکبیری ناو ڕیزەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە تەمەنی 60 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.[3]