$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #ئارام فەتحی#، چالاکی مەدەنیی خەڵکی #مەریوان#، بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.[6]
$باشووری کوردستان$
- #وەزارەتی ڕۆشنبیری#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی 100 ساڵەی لەدایکبوونی #ئەحمەد دڵزار#ی شاعیر، ئاهەنگێکی بۆ سازدەکات و ڕێز لەو شاعیرە دەنێت.[1]
- سوپای پاسداران لە تۆڵەی #قاسم سلێمانی# بە چەند ڕۆکێتی بالیستی دوورهاوێژ سەربازگەکانی ئەمەریکای عەین ئەسەدی ئەنبار و #هەولێر#ی بۆردومان کرد. ڕۆکێتەکان هیچ زیانێکی گیانیی لێ نەکەوتەوە.[3]
- #وەزارەتی ناوخۆ# ڕایگەیاند، موشەکەکانی هەولێر هیچ زیانێکی گیانی و مادییان لێ نەکەوتووەتەوە. یەک لە موشەکەکان لە فڕۆکەخانەی هەولێر و ئەوی تریان لە بەردەڕەش کەوتووەتە خوارەوە.[3]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2019/376029/0006.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگای 62 گوند داخرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگای 62 گوند داخرا=KTML_ImageCaption_End=
- ئێوارەی ئەمڕۆ سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئەندرو مۆریسن، وەزیری دەوڵەتی بەریتانیا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقای باکوور ئەنجامدا و #مەسرور بارزانی# ڕایگەیاند، هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئارامکردنەوەی دۆخی ناوچەکە بەردەوامدەبن.[5]
- هاتووچۆی #سلێمانی# هاووڵاتیان ئاگاداردەکاتەوە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە ڕێگەی #سیتەک# بەکارنەهێنن.[4]
- بەهۆی بەفربارینەوە ڕێگای هاتووچۆ لەنێوان شارەدێی دینارتە بۆ دەڤەری بارزان کە 62 گوند لەخۆدەگرێت داخرا.[4]
- بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر لە سنوری شارەدێی #وەرتێ# کە ئیدارەی ڕاپەرین بەهەریەک لە قەزاکانی #سۆران# و #چۆمان# و #ڕواندز# دەبەستێتەوە ڕێگا داخراوە و بەڕێوەبەری شارەدێی وەرتێش دەڵێت: ناتوانین ئەمشه و ڕێگاکە بکەینەوە.[4]
- لە چەند ناوچەیەکی سنووری پارێزگای #دهۆک# بوومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا و دیواری چەند ماڵێک تەقیوە.[5]
$رۆژئاوای کوردستان$
- سوپای داگیرکەری تورک و گروپی چەتە هاوپەیمانەکانی کە بەشێکیان بریتین لە #داعش#، ئەلقاعیدە و نوسرە، هەریەک لە گوندەکانی دبس و هۆشان سەربە عەین عیسا تۆپباران دەکات.[2]
- هێزەکانی سووریای دیموکرات - #هەسەدە# نزیک لە ناوچەکانی #سەرێکانی# دەستیان بە ئۆپەراسیۆن کرد و #شەڕڤان#انی هەسەدە گوندی مەناخیان لەنێوان تلتەمر و سەرێکانی لەدەست هێزە چەکدارەکان دەرهێنا.[5]
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە ڕاگەیێندراوێکدا کوژرانی چوار سەربازی وڵاتەکەی بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند.[5]
$دەرەوەی کوردستان$
- لە شاری بریمن-ی ئەڵمانیا، #مستەفا چەلیک# سیاسەتمەداری کورد دەستگیرکرا.[2]
- فڕۆکەیەکی ئۆکرایینی لە تاران کەوتە خوارەوە و نزیکەی 170 سەرنشین گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا 10 کورد هەبوون کە 5یان خەڵکی #مەهاباد# و 3یان خەڵکی #سەقز# و 2یشیان خەڵکی #سنە# بوون.[3]