$باکووری کوردستان$
- محەمەد زرگ هاوسەرۆکی شارەوانی جزیر دوای ئەوەی لە پۆستەکەی دوور خرایەوە، 6 ساڵ و 3 مانگ سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا.[4]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەم جارە دەستی بەسەر شارەوانی ساروجانی خارپێتدا گرت و قەیومی داگیرکەری لەجێگەی هاوسەرۆکانی شارەوانی دامەزراند. دوێنێت بەکر پۆڵات و جانان تاغتەکین هاوسەرۆکانی شارەوانی ساروجان دەستگیرکران. لەگەڵ شارەوانی ساروجان، تا ئێستا 46 شارەوانی #هەدەپە# دەستیان بەسەرداگیراوە و بە تەنها 12 شارەوان لەدەستی هەدەپەدا ماون.[4]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- شەوی ڕابردوو، لە گوندی کورانی #ورمێ# لە نزیک سنووری باکووری کوردستان شەڕ لە نێوان گرووپێکی چەکدار (پێدەچێت #پژاک# بێت) و سوپای پاسداران ڕوویداوە و بەهۆیەوە بۆ ماوەی چەند کاژێر دەنگی تەقە لە گوندەکە بیستراوە. بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە بەشێک لە بەرزاییەکانی دەوروبەری گوندی کوران لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای پاسداران بۆردوومانکراوە. سەرچاوە لۆکاڵییەکان ئاماژە بەوەشدەکەن؛ هێڵەکانی ئینتەرنێت و تەلەفۆن لە گوندی کوران و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ ماوەیەک ڕاگیراون.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/383604/0005.JPG=KTML_ImageCaption_Title=لە ورمێ شەڕ لە نێوان گرووپێکی چەکدار و پاسداراندا ڕوویدا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=لە ورمێ شەڕ لە نێوان گرووپێکی چەکدار و پاسداراندا ڕوویدا=KTML_ImageCaption_End=
- شەڕ و تێکهەڵچوون لە نێوان پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و هێزێکی سپای پاسداران لە دۆڵە مەیدان و خۆڵسەر لە سنووری #پیرانشار# هاتە ئاراوە. لەو شەڕ و تێکهەڵچوونەدا، هێزی پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات، بەرپەرچی هێرشی هێزەکانی سپای پاسدارانیان داوەتەوە و هێزەکانی سپا ئەو شوێنەیان چۆڵ کردووە.[8]
- #کۆڵبەر#ێکی کورد بە ناوی قاسم سەرباز کوڕی تاجەدین خەڵکی گوندی سگریک سەر بە شاری چاڵدێران، لە ئەنجامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە بەرزاییەکانی ئەو شارە گیانی لەدەست دا.[8]
$باشووری کوردستان$
- ئەمرۆ لە شاری کەرکووک 123 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا و هەروەها حاڵەتێکی مردنیش هەبووە بەهۆی ئەو پەتایەوە.[4]
- وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماری 24 سەعاتی ڕابردووی بڵاوکردەوەو بەپێی ئامارەکەش لەو 24 سەعاتەدا 216 کەس توووشی کۆرۆنا بوون و چوار کەسیش گیانیان لەدەستداوە.[6](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای #سلێمانی# بڕیاریدا لەسبەینێوە هاتووچۆی ئۆتۆمبێل لە سەنتەری (ناوبازاڕی) شاری سلێمانیدا ڕادەگیرێت و هاووڵاتیان بەپێی ڕێنماییە خۆپارێزیی و تەندروستییەکان تەنها بەپێ دەتوانن هاتووچۆو بازاڕ بکەن.[5](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
- #ئاراس شێخ جەنگی#، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاند: بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی کە بەرەبەیانی دوێنێ بڵاوکرایەوە بە دڵی کەسێک نوسراوە. داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەتی هەرێم دەکات و پێی وایە ئەم حکومەتە بدرێتە چوار پیاوی عاقل لە بەغداو بەسرەوە باشتر بەڕێوەی دەبەن. دەشڵێت: پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی لەوپەڕی خراپیدایه، سەرۆکی پارتی و یەکێک لەجێگرەکانی وتویانە بەهیچ شێوەیەک ئێمە لەگەڵ سەرکردایەتی نوێی یەکێتی دانانیشین.[3]
- 219 پزیشک و کارمەندی تەندروستی کە دانیشتووی #هەولێر#ن و لە #کەرکووک# دەوام دەکەن، کێشەی هاتووچۆیان بۆ دروستبووە و دوای تەواوبوونی دەوامەکەیان ڕێگەیان پێنادرێت بگەڕێنەوە هەولێر.[1]
- دانیشتنەکانی #پەرلەمانی کوردستان# دەستیانپێکردەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی تووشبوونی پەرلەمانتارێک و ژمارەیەک فەرمانبەر بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەی 14 ڕۆژ دەوام لە پەرلەمانی کوردستان ڕاگیرابوو.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە دەیان هەزار هاوڵاتی لە #کۆبانێ# لە دژی کۆمەلکوژکردنی 3 ژنی کورد ڕژانە سەر شەقام و ڕێپێوانیان کرد و هێرشی فڕۆکەی جەنگی بێفرۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەریان ڕسوا و شەرمەزار کرد کە لە ئەنجامدا 3 ژنی کورد شەهید بوون.[4]
- لە #منبج# دوو تەقینەوەیە ئەنجامدران. ئەنجومەنی سەربازی منبج ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا 2 هاوڵاتی مەدەنەی گیانیان لەدەستداوە و تەقینەوە بە دەستی میت ئەنجامدراوە.[4](بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- محەمەد یاسین پاڵەوانی کوردی بەرزکردنەوەی قورسایی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی سوید گیانی لەدەستدا.[7]
- عێراق و #یۆنامی# هێرش و پەلامارەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆسەر خاکی عێراق ڕەتدەکەنەوە و ئیدانەی دەکەن، داواش لە تورکیا دەکەن دەست لە هێرشەکانی هەڵگرێت و ڕێگەی دیکە بۆ چارەسەرکردنی ئەو پرسە بدۆزرێتەوە، ئاشکراکرا، کە #فوئاد حسێن# سەردانی تاران و ڕیاز دەکات.[2]
- لە هێرشێکی ئاسمانی سوپای ئیسرائیلدا بۆ سەر دێرەزۆر و سوەیدا لە سوریا، پێنج چەکداری سەر بە ئێران کوژران.[2]
- ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق، یاداشتێک ئاڕاستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەن و داوای دانیشتنێکی تایبەت دەکەن لەسەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بە میوانداری #مستەفا کازمی# سەرۆک وەزیران.[4]
- پۆلیسی ئەوروپا (یورۆپۆل)، نوێترین ڕاپۆرتی خۆی لەسەر کار و چالاکییەکانی گروپە سیاسیی و چەکدارییەکان بڵاو کردەوە، کە بەشێکی تایبەتە بە پارتی کرێکارانی کوردستان (#پەکەکە#). لە ڕاپۆرتەکەی (یۆرۆپۆل)دا هاتووە: پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، تا ئەمڕۆ هیچ کردەوە و هێرشێکی تیرۆریستیی لە سەرتاسەری خاکی ئەوروپا ئەنجام نەداوە.[3]