قەڵای کێلەک
قەڵای کێلەک واتە لوتکەی شاخی کێلەک کە لەشێوەی قەڵادایە، دەکەوێتە سنووری گوندی #ژاژڵە# ی شارۆچکەی #ماوەت#ەوە. لەم شوێنەوە تەواوی گوندی ژاژڵەو ئەو موچانەی سەر بەگوندی ژاژڵەن دیارن، وەکو هەنجیرە سورەو گڵۆمان و کانیبی و کاوڵان و کانیبیوەکە و کانی وەستا خدرو دوێڵەکان، قەڵای کێلەک لەکاتی شەڕو ناکۆکیدا پشت و پەنای خەڵکی گوندی ژاژڵە بووە.
[1]