ناو: ڤانێست
نازناو: سەعاتچی
ناوی باوک: بڕیار بەهجەت سەعاتچی
ناوی دایک: کەژاڵ دارتاش
ساڵی لەدایکبوون: 2000
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لە تەمەنێکی بچوکەوە ئارەزووم لە وەرزش و یاری بالە بەتایبەت هەبووە لە یانەیەکی تایبەت بە ئافرەتان یانەی ئافرۆدێت دەستم پێکرد بەلام بەهۆی خوێندن بەردەوام نەبووم دواتر سالی 2014 دووبارە دەستم پێکردەوە لە هەمان یانە هەتاکو ئێستا لەوێ بەردەوامیم بە ژیانی وەرزشیم یاوە لەسەر دەستی مامۆستا نەهرۆ و مامۆستا ئالان دەستخۆشیم هەیە بۆیان و دواتر مامۆستا سەنگەر کە منی گەیاندۆتە ئاستی باشترینەکانی عێراق. خێزانەکەم بەردەوام و هەمیشە پشتم بوون، باوکم ئەو کەسە بووە کە هەموو پالەوانێتیەک و تەنانەت یاری دۆستانە یان حەکەمم بووە یان ئامادەیی یاریەکانم بوەو هانی یاوم چونکە ئەویش تەمەنێکی زۆری لە وەرزشدا بەسەر بردووە بە ئێستاشەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/414274/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=ڤانێست بڕیار بەهجت=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2022/414274/0012.JPG=KTML_Photo_End=
لە ماوەی ئەم چەن ساڵە لە زۆر خول و پاڵەوانێتی بەشداریم کردووە دەستکەوتی یانەکەمان لە ئاستێکی زۆر باش بووە هەمیشە , وە ئێستە لە پلەی یەکەمی پێشکەوتوانی عێراقاین، وەک خودی خۆشم لە هەندێک لە خولەکانا وەک باشترین یاریزان دەستنیشان کراوم لە سالی 2017 لە پالەوانێتی کوردستان وەک باشترین یاریزابی پالەوانێتیەکە دیاریی کرام دواتر لە خولی #هەڵەبجە# سالی 2021 دوو جار وەک باشترین یاریزان لە دوو یارییا دەستنیشان کرام پاشان لە پالەوانێتی عێراقی 2021 وەک باشترین یاریزانی شاملە دەستنیشان کرام و 2 جار ناوم لەناو یاریزانە هەلبژێردراوەکانا بووە بۆ هەڵبژاردەی عێراق، لەگەڵ ئەوەی هیچ ئومێدێکمان بە هەلبژاردەی عێراق نیە لەبەر ئەوەی هیچ سالێ ئەنجام نەدراوە بەڵام کاریگەرییەکی نەرێنی دروست نەکردووە لەلام و پێم وایە ئەتوانم ڕۆژێ لە ڕۆژان لە دەرەوەی عێراقیش ئاستی خۆم پێشکەش بکەم، دوو جار بەشداریم کردووە لە پالەوانێتی بالەی کەنار دەریا وەک هەلبژاردەی زانکۆکانی عێراق کە لە شاری مسقطی وڵاتی عومان کرا لەبەر ئەوەی یەکەم تجروبەم بوو لەو یاریە نەمانتوانی هیچ دەستکەوتێک بەدەست بهێنین بەلام بۆ دووەم جار بە ناوی یانەی بسطاملی #کەرکووک# لە شاری تکریک بەشداریم کرد و توانیمان پلەی یەکەم بەدەست بهێنین و وەک باشترین یاریزان هەلبژێردرێم وە لەلایەن 3 یانەی ئەوێ بانگهێشت بکرێم..لەلایەن هەندێک لە یانەکانیش بۆندم پێشکەش کراوە بەلام بە هۆکاری ئەوەی لەناو خێزانی ئافرۆدێت ئاسوودەبووم قبولم نەکردووە. خولیای وەرزش وای لێکردم لە زانکۆ بەشی وەرزش هەلبژێرم و سوپاس بۆ خوا توانیومە لەم سێ سالەی خوێندنم ڕیزبەندی یەکەمەکان بگرم لەپاڵ ئەوانەش لە منالیەوە خولیام بۆ هونەر و مۆسیقا بە ڕادەیەکی زۆر هەبووە بەلام دەرفەت نەبووە پەرەیان پێبەم هیوام وایە ڕۆژێک بتوانم ئەوانیش پێشبخەم وەک وەرزشەکەم.
لە کۆتایدا سوپاسێکی بێ پایان بۆ مالپەری کوردپیدیا بۆ بەسەرکردنەوەی گەنجان.[1]
⚠️ تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!