ئاش بمیزێ، لە حیزیی ئاشەوانە.
لە کوردەواردا، ئاش بە ئاو دەگەڕێت و کاردەکات، ئەو ڕیڕەوە یان ئەو جۆگەیەی ئاوی ئاشی پێدادەڕوا، گەر بتەقێ یان ئاوبدا، ئاو کەمتر دەگاتە ئاشەکە، ئەوەش پەیوەندی بە ئاشەوانەوەهەی، بە کەسێکی دەوڵەمەند دەوترێت کە دەستوپێوەندەکانی لەبەر بوودەڵەیی بێدەسەڵاتی بەقسەی نەکەن و فەرمان و کارەکانی جێبەجێ نەکەن. [1]