ئاو بە دووی بێڵەوە ئەڕوا.
کاتێک جوتیار بە بێڵ یان خاکەناز دێراو لێدەدات پاشان ئاوی دەکاتەسەر، چ دێراوێک بشکێنێت ئاو بۆ ئەو دیراوە ئەڕوات، ئاوەکە بەدوای بێڵەکەدا، ئاڕاستەی دێراوەکان وەردەگرێ. بە یەکێک ئەوترێ کە دەستی بڕوا و هەموو ئیشێکی بۆ جێبەجێ بکرێ، لە هیچ شوێنێک کاری نەوەستێ. [1]