ناونیشانی پەرتووک: بەژداری سیاسی ژنان لە باشووری کوردستان (1992-2024)
ناوی نووسەر: #کنێر عەبدوڵڵا#
شوێنی چاپ: #سلێمانی#
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
دەتوانیت لە ڕێی ئامارەکانی ئەم پەرتووکەوە سەدان وەڵامت دەستبکەوێت سەبارەت بە ژنانی باشوور لەم ناوەندانەی خوارەوە:
1. هەموو هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەرێم و پەڕڵەمانی کوردستان.
2. سەرجەم کابینەکانی حکومەتی هەرێم.
3. گشت کۆنگرەکانی 10 حزبی سیاسیی.
4. سەرجەم کۆنگرەکانی ڕێکخراوەکانی ژنان.
5. خولەکانی ئەنجوومەنی پارێزگا و شارەوانی و ڕێژەی سەرۆک زانکۆکان.
6. ناوی پارێزگار، قائیمقام، سەرۆک زانکۆ، و شارەوانی و سەرجەم وەزیر و پەڕڵەمانتار و سەرۆک حزبەکان و هتد
و چەندین وردەکاری تر. [1]