ئەیاز یوسف ئەحمەد لە شارۆچکەی #زاخۆ# لە ساڵی 1961 چاوی بەژیان هەڵێناوه، هەر لە منداڵییەوە خولیای گۆرانی ڕەسەنی کوردی بووە و زۆربەی کاتی لە دیوەخانان بەسەر بردووە کە گۆرانیبێژەکانی تیادا دادەنیشتن و گۆرانیان دەوتەوه.
ئەیاز پشتی تەواوکردنی خوێندنی قۆناغی ناوەندنی ڕوو لە ئامادەیی کشتوکاڵ دەکات و لەئاهەنگ و ڤیستڤاڵ و جەژن و بۆنە تایبەتییەکاندا دەست دەکات بەچڕینی گۆرانی بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە ئاهەنگەکانی بەڕێوەبردووه.
ئەیاز خاوەن گەنجینەیەکی مەزنی فۆلکلۆری و ڕەسەنی کوردی بوو، چەندین ستران و چیرۆک و پەندی پێشنیان و داستانی لەبەر بوو هەوڵی دەوڵەمەند کردنی زیاتری گەنجینەی دەدا و بەدوای کەلەپوور دەگەڕا تا زیاتر ڕەسەنایەتیان لێ هەڵبهێنجێنت و هونەرەکەی خۆی پێ دەوڵەمەند بکات.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/265/0002.JPG=KTML_Photo_Alt=ئەیاز زاخۆیی=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/265/0002.JPG=KTML_Photo_End=
ئەیاز، خولیای گۆرانی کوردی بووە وە بۆ یەکەمجار بە هاوکاری چەند هاوڕێیەکی سەردانی ئێزگەی کورد کرد لە بەغدا و لەوێ شارەزایان گوێیان لەدەنگی گرت هەرزوو پاشەڕۆژێکی هونەری گەشیان بۆ خواست، ئەم گۆرانییانەی ئەیازی لەئێزگەی کوردی تۆماری کردوون ئەمانەن: من دیت جارا عەولی، لاندک، بەس خۆ گرانکه، ئەڤین دایێ، دێ بهەژینه، کەڤۆک، چوخک، سرودا نەڤرۆز، سرودا شەهید، چیبکەم ئەز، هیڤی و گۆڤەنده.
هەروەسا لەگەڵ چەندین شاعیرکاری هاوبەشیان ئەنجامداوە بۆ سازکردنی گۆڕانییەکان لەوانەش عەبدولعەزیز سلێمان، بەشار محەمەد، سەگڤان عەبدولحەکیم، #بەدرخان سندی#، عەبدوڵڵا حسێن و... هتد، جگەلەم گۆرانییانەی لەگەڵ تیپی #دهۆک# تۆماری کردوون سێ کاسێتی دیکەشی لەتۆمارگەی تۆمار، تۆمار کردووه، هەروەها چەند گۆرانییەکی بە دوو قۆڵی لەگەڵ هونەرمەند #ئەردەوان زاخۆ#لی گوتووه، لە ساڵی 1982دا، لە زاخۆ کاسێتێکی تۆمارکرد کەچەند گۆرانییەک بوو لەوانه: ئەگەر دنیا هەمی گۆلبن، های بەردەبەردەک، چ تەڤنه، مەقامی مێرەمێ، بەستەی پازنیل....
بەڵام زۆر بەداخەوە مەرگ ڕێگەی نەدا و ئەیاز زاخۆلی لە ڕوژی شەممە ڕێکەوتی #20-01-1986# دا، لە شاری مووسڵ هەواڵی کۆچی دوایی ڕاگەیەنرا.[1]