هونەرمەند لە ساڵی (1935) لە گوندی (ئەلبوسەباحی) سەربە شاری #کەرکووک# لەدایک بووە، هەر لە منداڵییەوە ئاشنای هونەری گۆرانی بووە و دەستی بەگۆرانی وتن کردووە، بۆیە لە ساڵی (1953) ئەو دەمەی تەمەنی 18 ساڵان دەبێت بۆ یەکەمجار دەچێتە ڕادیۆی کوردی بەغدا و یەکەم بەرهەمی تۆمار دەکات، هەر لەو ساڵەدا ژمارەی بەرهەمەکانی دەگاتە (19) گۆرانی، دواتر لە ئێزگەی ناوبراو (هونەرمەند #عەلی مەردان#) ەناسرێت و پەیوەندییەکی هاوبەش و بەردەوامیان دەبێت و لە چەندین کاری هونەری بە یەکەوە بەشداری دەکەن، بەشێکی زۆری گۆرانییەکانی تۆمار کراوون و بەشێکی زۆریشی ماوە کە تۆمار نەکراون، ئەو زیاتر بە گۆرانی (نایلۆنە برا نایلۆنە) توانی بینەر و گوێگرێکی زۆر بۆخۆی کۆبکاتەوە، هەروەها شارەزاییەکی باشی لە بواری مەقامدا هەبووە، خاوەنی ئەزموونێکی گەورەیە لە ناوەندی هونەری کوردیدا، دواین بەرهەمیشی سیدیەک بووە بەناوی (چریکەی #گەرمیان#) کە بە شێوازێکی نوێ بەرهەم هێنراوە و چەندین خەڵات و بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێ بەخشراوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1745/0001.JPG=KTML_Photo_Alt=سەڵاح داودە=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2009/1745/0001.JPG=KTML_Photo_End=
هونەرمەندی گەورەی شاری کەرکووک دوای ئەوەی بەشداری لە کۆنسێرتێکی گۆرانی خێزانی کرد کە ناوەندی (عەلی مەردان بۆ مقام) لە هۆڵی نەوزرۆزی شاری کەرکووک ڕێکی خستبوو، پاش هاتنە خوارەوەی لەسەر تەختەی شانۆ باری تەندرووستی تێک دەچێت و دەستبەجێ ڕەوانەی نەخۆشخانەی گشتی ئازادی شاری کەرکووک کرا، بەڵام بەداخێکی زۆرە وە لە 08-05-2009، لە کاتژمێر (8) ی شەو وە دڵە پڕ لە هونەرەکەی لە لێدان کەوتو ماڵاوایی لە ژیان کرد.
📌 سوپاس بۆ مامۆستا #سەڵاح ڕەوف# کە ئەم بابەتەی بۆ ڕاستکردینەوە.